گۆران یه‌كێتی ته‌قه‌ی لێكردین و ده‌نگه‌كانیشی دزین
ئەنجامەكانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ته‌نها بۆ یه‌كێتی دڵخۆشكه‌ر بوو ،چونكه ئه‌وه‌ی سودی بینی له پرۆسه‌ی هه‌لبژاردن به ته‌نها یه‌كێتی بوو كه ده‌نگی هه‌موو لایه‌نه‌كانی بۆخۆی بردوو له ناوكاندیدهكانی خۆیشیدا جگه له چه‌ند كه‌سیك كه پێشتر ئاماده‌كاری بۆ كردبوون له پرۆسه‌كه سه‌ركه‌وتوویان بكات ،ئه‌وانیتر بوونه قوربانی ئه‌و پرۆسه ته‌زویره‌ی كه یه‌كیتی ئاهه‌نگی بۆ ده‌گێرا .
هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق به هۆی ساخته‌كاری یه‌كیتی نیشتیمانی كوردستانه‌وه چوار حزبه‌كه‌ی له‌یه‌كتر نزیك كرده‌وه ،چوار حزبه‌كه هه‌وڵی زۆریان دا كه پیكهوهله هاوپهیمانهتیهكدا به‌شداری پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان بكه‌ن وبه‌ڵام هاوپهیمانهتیهكهیان سه‌ری نه‌گرت و بزوتنه‌وه‌ی گۆران ئه‌و خه‌ونه‌ی له‌بار برد ،ئیستا گۆڕان و ھاوپەیمانی و کۆمەڵ و یەکگرتوو، لە پاڵ ھەوڵدان بۆ ساخکردنەوەی دەنگەکانیان، لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، خەیاڵیان لای ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی ھەرێمی کوردستانە.
خەلیل سەرکانی، ئەندامی جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان رایگەیاند: “ناتوانین تا دوایی پەیوەندییەكانمان لەگەڵ لایەنەكان ئاسایی نەبێتەوە، دەبێ دەرگامان كراوەبێت بەو لایەنانەش كە زوڵمیان لێمان كردووە. بەڵام لە دوای تەقەكردن لە مەكۆی سەرەكی گۆڕان و دزینی دەنگەكانی گۆڕان و ھاوپەیمانەكانی، ئێمە ھیچ دەرگایەكمان بەرووی یەكێتیدا نەكردووەتەوەو لەگەڵیشیان كۆنهبووینەتەوە”.
لای خۆیه‌وه رێبوار کەریم، گوتەبێژی ھاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری دەڵێت: “ئێمە لایەنی سیاسیین، لایەنی سیاسیش گفتوگۆ دەكات بۆ ئەوەی بگەن بە خاڵی ھاوبەش، خۆشبەختانە لەگەڵ ئەو لایەنەنانە كاری ھاوبەشمان ھەیە و ھیچ گرفتێك نییە بۆ بەردەوامبوونی پەیوەندی نێوانمان بۆ قۆناخەكانی داھاتوو، ھەروەھا برە و دەدەین بەكاری ھاوبەشمان. یەكێك لەكارەكان پێكھێنانی یەك لیستی بوو، بەڵام سەری نەگرت، دەكرێ لە قۆناخی داھاتوودا بە شێواز و رێگەی دیكە پەرە بە كاری ھاوبەشمان بدەین”.
هه‌ربه پێی زانیارییه‌كانی ” خواكوڕك” چوار لایه‌نه‌كه به لیستی جیاواز به‌شداری پرۆسه‌ی هه‌لبژاردن ده‌كه‌ن و له دوای كۆتایی هاتنی پرۆسه‌ی هه‌لبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان رێكه‌وتن ئه‌نجام ئه‌ده‌ن و به یه‌ك هاوپه‌یمانیه‌تی ده‌چنه ناو هۆله‌كانی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه .