ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی سوننه‌ی عێراق له توركیا كۆده‌بنه‌وه
سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی عێراقی كه نه‌یویستووه ناوی بهێنرێت به رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌تی چاپی له‌نده‌نی ڕاگه‌یاندووه: “پێش دوو رۆژ، سه‌لیم جبووری سه‌رۆكی په‌رله‌مان له توركیا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی سوننه كۆبووه‌ته‌وه و دیارترینیان جه‌مال كه‌ربولی سه‌ركرده‌ی حزبی حه‌ل و ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵڵا جبووری پارێزگاری سه‌ڵاحه‌ددین و خه‌میس خه‌نجه‌ر خاوه‌نی پرۆژه‌ی عه‌ره‌بی و سه‌عد به‌زاز میدیاكار و سیاسی ناسراو و خاوه‌نی كه‌ناڵی شه‌رقییه بوون.
سه‌رچاوه سیاسییه‌كه بۆ رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌تی له‌نده‌نی ده‌شلێت : “هۆكاری كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌و سه‌ركردانه‌ی سوننه بۆ رێككه‌وتن بووه له‌سه‌ر پێكهێنانی كوتله‌یه‌كی سوننی كه ژماره‌ی كورسییه‌كانیان زیاتر له 45 كورسیی بێت، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركرده سوننه‌كانی دیكه‌ی عێراقیش په‌یوه‌ستبن پێیانه‌وه‌و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له ماوه‌ی دوو رۆژی داهاتوودا له شاری به‌غدا كوتله‌كه رابگه‌یێنن”.
سه‌رچاوه سیاسییه‌كه گوتوشیه‌تی: ئیستانبوڵ شوێنێكی گونجاوه بۆ ئه‌و جۆره كۆبونه‌وانه و رێككه‌وتنه‌كه له‌سه‌ر پێكهێنانی كوتله‌یه‌كی دیاره و به‌هیچ جۆرێك باسی رۆڵ و پۆست و هیچ بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به‌و پرسانه نه‌كراوه”.