ئایفۆن حه‌وت كێشه‌ی تێكه‌وت

خواكوڕك

كه‌متر له‌ماوه‌ی مانگێك له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا، ئایفۆن حه‌وت رووبه‌ڕووی شاڵاوی ره‌خنه‌گره‌كانی بووه‌وه‌ و به‌ (گاڵته‌پێكه‌ری چاو) ناویده‌هێنن.

ره‌خنه‌كانی سه‌ر ئه‌م ئامێره‌ نوێیه‌ی ئایفۆن، ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ هاوشێوه‌یی ئه‌و ئامێره‌ له‌گه‌ڵ هه‌مان مۆدێلی پێشخۆی، كه‌ ئایفۆن حه‌وت له‌به‌رگرتنه‌وه‌یه‌كی تا رادده‌یه‌كی زۆری ئایفۆن شه‌شی كردۆته‌وه، به‌مه‌ش دڵێ هاوادارانی ئه‌و‌ ئامێره‌ی تا ره‌نجاندووه‌.

ئه‌گه‌رچی كۆمپانیای ئه‌پڵ بڕیاری داوه‌ تازه‌گه‌ری زیاتر له‌ كامێرا و بڵندگۆی ئه‌و ئامێره‌ بكات و هه‌وڵده‌دات باشترینی جۆره‌كانی ئامێره‌ زیره‌كه‌كان بێت، به‌ڵام ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیانه‌ش لای هه‌واداری ئایفۆن نه‌بینراون و به‌هۆشیه‌وه‌ ره‌خنه‌ و ناه‌زایه‌تیه‌كان زیاتر بوون

Back to top button