په‌رله‌مانی عێراق ده‌رگاكانی داده‌خرێت و په‌رله‌مانتارانیش تا كۆتایی ئه‌مساڵ شایسته داراییه‌كانیان وه‌رده‌گرن

بڕیاربوو ئه‌مرۆ په‌رله‌مانی عێراق بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی خۆی كۆبونه‌وه ئه‌نجام بدات وبه‌ڵام به‌هۆی ته‌واو نه‌بوونی نیسابی یاسایی، دانیشتنه‌كه له په‌سه‌ندكردنی ئه‌و پێشنیازه سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، چونكه ته‌نیا 127 په‌رله‌مانتار له دانیشتنه‌كه‌دا ئاماده‌بوون، كه به‌لایه‌نی كه‌م بۆ په‌سه‌ندكردنی ئه‌و پێشنیازه پێویستی به 166 ئه‌ندام په‌رله‌مان بوو.
ئه‌مرۆ ئه‌نجوومه‌نی نوینه‌رانی عێراق دوا دانیشتنی خۆی به سه‌رۆكایه‌تی هومام حه‌مودی، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌رباری ته‌واوبوونی ته‌مه‌نی ئه‌م خوله‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ،به‌ڵام تا كۆتایی ئه‌مساڵیش، په‌رله‌مانتاران مافه داراییه‌كانی په‌رله‌مانتارییان وه‌رده‌گرن.