له عێراق داوای مه‌رك بۆ ئه‌مریكاو له ئێرانیش بۆ فه‌له‌ستینیه‌كان ده‌كرێت
خۆپیشانده‌رانی ئێرانی كه له بارودۆخی ئابووری وڵاته‌كه‌یان ناڕازین و دژی سیاسه‌ته ده‌ره‌كییه‌كانی تاران خۆپیشاندان ده‌كه‌ن، به‌گووتنه‌وه‌ی درووشمی “مه‌رگ بۆ فه‌ڵه‌ستین” بزووتنه‌وه‌ی فه‌تحی فه‌ڵه‌ستینیشیان نیگه‌ران كردووه.
له‌باره‌ی درووشمی خۆپیشانده‌رانی ئێرانیه‌وه بزووتنه‌وه‌ی فه‌تحی فه‌ڵه‌ستینی هاتووه‌ته ده‌نگ و سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و سوكایه‌تییه ده‌كات ئوسامه قه‌واسمی، گوته‌بێژی بزوتنه‌وه‌ی فه‌تح ده‌ڵێت: “خراپی ره‌وشی ئابووریی ئێران په‌یوه‌ندی به فه‌ڵه‌ستینه‌وه نییه، چونكه تاران هیچ شتێكی به فه‌ڵه‌ستینییه‌كان نه‌داوه”.
گوته‌بێژی بزوتنه‌وه‌ی فه‌تح گوتیشی: “شووره‌ییه قه‌یرانی ئابووری ئێران به‌هۆی پاڵپشتیكردنی گه‌لی فه‌ڵه‌ستین ببینرێت. چونكه ئێران هیچ شتێكی پێشكه‌شی گه‌لی فه‌ڵه‌ستین نه‌كردووه و ئێمه هیچ رۆژێك قسه و كردارێكی خراپمان به‌رامبه‌ر ئێرانییه‌كان ده‌رنه‌بڕیوه‌و نه‌نواندووه‌و ده‌ستمان وه‌رنه‌داوه‌ته كاروباری ناوخۆییانه‌وه. نه‌مانبیستووه‌و نه‌شمانزانیووه ئێران به‌شداریی له درووستكردنی قوتابخانه‌یه‌ك یان زانكۆیه‌ك یان نه‌خۆشخانه‌یه‌ك یان هه‌ر پرۆژه‌یه‌كی گه‌شه‌پێداندا كردبێت”.
له شه‌قامه‌كانی شاری به‌غدای پایته‌ختی عێراقیش، به درووشمی “مه‌رگ بۆ ئه‌مریكا” وێنه‌ی كاریكاتێریی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا دانراوه‌و به پیاوكوژ و ماددی و خوێن‌ڕێژ ناوی ده‌به‌ن،له چه‌ند وێنه‌یه‌كدا كه بڵاوكراوه‌ته‌وه، نه‌یارانی ئه‌مریكا له عێراق به هاشتاگی “مه‌رگ بۆ ئه‌مریكا” دژی سیاسه‌ته‌كانی واشنتن له عێراق و ناوچه‌كه ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕن.
درووشمی “مه‌رگ بۆ ئه‌مریكا” ئیرانییه‌كان به‌كاریده‌هینن و به‌گوێره‌ی درووشمه‌كه بێت ئه‌و هێزانه‌ی له تارانه‌وه نزیكن له پشت بڵاوكردنه‌وه‌ی كاركاتێره‌كانی دژی تره‌مپه‌وه‌ن. ئه‌وكاریكاتێرانه‌ی له پرچی (قژی) تره‌مپه‌وه مووشه‌كی ئاگرین ده‌رچووه‌و وه‌ك ئاماژه‌یه‌كه بۆ مووشه‌كبارانكردنی ئه‌و هێزه‌ی حه‌شدی شه‌عبی و به شه‌ڕانگێز و خوێنریژیش ناوی ده‌به‌ن”
خۆپیشانده‌رانی ئێرانی كه به‌هۆی خراپی گوزه‌ران و ئابووریی وڵاته‌كه و به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلاری ئه‌مریكی به‌رامبه‌ر تومه‌ن، چه‌ند رۆژێكه خۆپیشاندان ده‌كه‌ن و بۆ یه‌كه‌مجار له پاش ساڵی 1979 بازرگانه‌كان بازاڕی گه‌وره‌ی تارانیشیان داخست‌ووه. دژی سیاسه‌ته ده‌ره‌كییه‌كانی وڵاته‌كه‌یان ده‌نگیان به‌رزكردووه‌ته‌وه‌و داوای ده‌رچوونی خێرا له سووریا ده‌كه‌ن و دژی فه‌ڵه‌ستین درووشم ده‌ڵێنه‌وه و داوای “مه‌رگ بۆ فه‌ڵه‌ستین” ده‌كه‌ن.