وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌باره‌ی دۆزینه‌وه‌ی حاڵه‌تێكی”تای خوێنبەربون” له‌كوردستان سێ بریاری ده‌ركرد
له‌باره‌ی دۆزینه‌وه‌ی حاڵه‌تێكی “تای خوێنبەربون” له هه‌رێمی كوردستان وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سێ بریاری ده‌ركرد”.
ئه‌مرۆ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یاندراوێكدا له‌باره‌ی نه‌خۆشییه‌كه، رایگه‌یاندووه، یەكەم حاڵەتی توشبونی بەو نەخۆشییە لە هەرێمی كوردستاندا ئاشكراكرد، رایگه‌یاند”ئاماژە بەوەشكراوە، ئەمڕۆ 1-7-2018 د.رێكەوت حەمەڕەشید وەزیری تەندروستی لەگەڵ ستافی وەزارەتەكەی كۆبۆتەوە و تێیدا لەسەر حاڵەتی تۆماری نەخۆشییەكە سێ بڕیاری داوە”.
یەكەم: پێكهێنانی لیژنەیەك بۆ وشیاركردنەوەی هاووڵاتیان لەو نەخۆشییە و رێنوێنی‌كردن بۆ خۆپاراستنیان.
دووەم: دابینكردنی بودجەیەك لەلایەن حكومەتەوە بۆ پرژاندنی دەرمان بۆ رێگریكردن لە نەخۆشییەكە و ئەو كارەش لەگوندەكانەوە دەستپێدەكات.
لە سێیەم بڕیاردا، ژووری كار لەسەرجەم پارێزگاكان تایبەت بەنەخۆشییەكە دروست دەكرێت.
هه‌ر له راگه‌یاندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هاتووه، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی داوا له هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردسنتان كردووه، خۆیان بەدووربگرن لەكڕینی گۆشت لە كوشتارگە لاوەكییەكان و ئەوانەی مەرجی تەندروستییان نییە، هەروەها دا‌واشیان لێدەكات پاكوخاوێنی خۆیان بپارێزن تا دوربن لە نەخۆشییەكە”.