ئه‌ندامیكی گروپی ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر:مه‌رجی دانوستاندنمان پاراستنی شاری كه‌ركوكه !

دوای خیانه‌تی ١٦ى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى ڕابردوو دۆخی ناوچه كوردستانییه‌كان له دیاله‌وه تاكو كه‌ركوك خراپتر بووه‌و حه‌شدی شه‌عبی ناوچه‌كانیان چۆڵكردووه بۆ داعش ، ئێستا داعش لێی باڵاده‌سته كه ئه‌وه‌ش به پێی پلانێكی دارێژراو ناوچه‌كه بۆ داعش به‌جێ هێلدراوه .
ئاسۆ مامه‌ند ئه‌ندامی گروپی خیانه‌تكاری ١٦ی ئۆكتۆبه‌رو لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی یه‌كێتی چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له ڕێگه‌ی كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی یه‌وه داوای له پارتی دیموكراتی كوردستان كرد كه به هۆی خراپی دۆخی كه‌ركوك و نزیك بووه‌نه‌وه‌ی داعش له شاره‌كه بێته سه‌رخه‌ت ،به‌ڵام پارتی دیموكراتی كوردستان مه‌رجی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ شاری كه‌ركوك به‌ستووه‌ته‌وه به دۆخی ئه‌منی شاره‌كه و داواده‌كات دۆخی شاری كه‌ركوك ئارام بكریته‌وه‌و هێزه میلیشیاكان له‌شاره‌كه بچنه ده‌رو حوكمی سه‌ربازی كۆتایی پێ بێت .
ئاسۆ مامه‌ند ئه‌ندامی گروپی خیانه‌تكاری 16ی ئۆكتۆبه‌رو لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی یه‌كێتی له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: ماوه‌یه‌كه ره‌وشی ئه‌منی كه‌ركوك كراوه‌ته ئامانج و ئه‌م ته‌قینه‌وانه‌ی رویانداوه راسته كرده‌وه‌ی تیرۆرستین به‌ڵام گومانیان لێده‌كرێت و به‌مه‌به‌ست كراون و كۆگای سندوقه‌كانی ده‌نگدان له كه‌ركوكه كراوه‌ته ئامانج.
ئه‌ندامه‌كه‌ی گروپی ١٦ی ئۆكتۆبه‌ر ڕاشیگه‌یاند:” ماوه‌یه‌كه لایه‌نێك ده‌ستی به‌سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگداندا گرتووه‌و ئه‌گه‌ر هه‌یه ده‌ستكاری كرابن و كرابنه‌وه، بۆیه داوا ده‌كه‌ین سندوقه‌كان بگوازرێنه‌وه.
ئاسۆمامه‌ند ئه‌ندامی گروپی ١٦ی ئۆكتۆبه‌ری ٢٠١٧ ده‌شڵێت: بۆ ره‌وشی ئه‌منی كه‌ركوك به‌به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ د. فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عیراق له گفتوگۆداین و به‌ڵێن ده‌ده‌ین هیچ كێشه‌یه‌ك نه‌نێینه‌وه.