دكتۆر عه‌بدولـله‌تیف سه‌له‌فی ئاماده‌یه ڕوبه‌ڕووی یونس ڕاوی ببێته‌وه
عه‌بدوللـه‌تیف ئه‌حمه‌د، ناسراو به عه‌بدوللـه‌تیف سه‌له‌فی له تـۆڕی كـۆمهلایهتی فـهیسبووك لـه هـهژماری تـایبـه‌تی خـۆی نوسیویه‌تی و ده‌ڵێت ” بەڕێزان من وەکو دکتۆر عبداللطیف لەو رۆژەوەی کە پێشنیاری دیبەیت کراوە، ئامادەییم دەربڕیوەو به چاکی نازانم لەوە زیاتر دوا بکەوێت ،بۆ ئەوەی پشتیوان بەخوای گەورە بە زووترین کات چەواشەکاریەکانی ئەو کەسە (كه مه‌به‌ستی یونس ڕاوی )یه بۆ خەڵکی ڕوون ببێتەوەو پەردە لابدرێت لەسەر ئەو هەموو سوکایەتییەی بەرامبەر ئیسلام و موسڵمانان کراوە”.
له به‌شێكی تری نوسینه‌كه‌یدا عه‌بدوللـه‌تیف سه‌له‌فی ده‌شلێت :” پێشنیاریشم وایە کە کەناڵە ئاسمانییە گەورەکان ڕوماڵی ئەم دیبەیتە بکەن، چونکە زۆربەی چەواشەکارییەکان لە کەناڵەکانەوە کراوە”.
یونس ڕاوی توێژه‌ری ئاینیی و پارێزه‌ری ڕاوێژكار له مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زاندا له چه‌ند میدیایه‌که‌وه بۆچوونی جیاوازی خۆی له‌سه‌ر ئاینی پیرۆزی ئیسلام ده‌ربڕی و ئه‌وه‌ش کاردانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی لێکه‌وته‌وه، دواتر راوی پێشنیازی ئه‌نجامدانی دیبه‌یتی کرد بۆ قسه‌کردن له‌سه‌ر ئاینی ئیسلام.