خشته‌ی مووچه بڵاو ده‌كرێته‌وه
به‌گوێره‌ی زانیاری میدیاكانی وابریاره له‌م دوو رۆژه‌ی پێشمان، وه‌زاره‌تی دارایی ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی چواری ئه‌مساڵ بكات، هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، پاره‌ی داهاتی نه‌وت گه‌یشتۆته وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان”.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداری له‌و باره‌یه‌وه ئاشكرای كردووه، كه 370 ملیار دیناری وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان گه‌یشتۆته وه‌زاره‌تی دارایی و ئاماده‌كاریه‌كانی ده‌ستپێكردنی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی چوار به‌ره‌و كۆتایی ده‌چێت، هه‌ربه گوێره‌ی زانیاریه سه‌رچاوه‌كه، ئەمرۆ یان سبەی لیستێكی نوێی دابەشکردنی مووچە رادەگەیەندرێت كە وەزارەتی پێشمەرگە لەڕیزبەندییەکەدا یەکەم وەزارەت دەبێت، ئامادەكارییەكانی دەستپێكردنی مووچە بەرەو كۆتایی ڕۆیشتووە و پارەش بۆ بانكەكان ئامادەكراوە”.
ئه‌و سه‌رچاوه باس له‌وه‌ش ده‌كات، بە دوو لیستی جیاواز مووچەی مانگی چوار رادەگەیندرێت، بەشێكیان لەسەر داهاتی وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان بەشەكەی تریش لەسەر ئەو پارەیەی كە بەغدا رەوانەی دەكات، سەرچاوەكە دووپاتی كردەوە، گۆڕانكارییەكی زۆر لە لیستی مووچە نەكراوە تەنها ئەوە نەبێت لە بڕی وەزارەتی پەروەردە وەزارەتی پێشمەرگە كراوەتە وەزارەتی یەكەم و ئەوەی تر وەكو مانگەكانی تر دەبێت”.