خواكوڕك نهێنی كه‌ناڵێكی تایبه‌ت به‌ سه‌ماكردن بڵاوده‌كاته‌وه‌

ئه‌م مانگه‌ كه‌ناڵێكی تایبه‌ت به‌ هونه‌رو سه‌ماكردن له‌سه‌ر په‌خشی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێته‌وه‌ وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیریش لای خۆیه‌وه‌ ده‌ڵێت:”رێگە بە كردنەوەی كەناڵی لەو شێوەیە نادەین”.
 
به‌ پێی زانیارییه‌كانی ” خواكوڕك” كەناڵە ناوخۆییە نوێیەكە ناوی (هانا تڤی)ییە و لە لایەن كۆمپانیایی Golden Book سەرپەرشتی دەكرێت، كه‌ناڵه‌كه‌ هونه‌ری ده‌بێت و گرنگی ده‌دات به‌ هونه‌ری سه‌ماكردن و له‌م مانگه‌دا ده‌ست به‌ په‌خشكردن ده‌كات .
كه‌ناڵی هانا تیڤی له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ مۆڵه‌تی كاركردنی پێدراوه‌ ،به‌ڵام لای خۆیه‌وه‌ محه‌مه‌د گه‌ردی گوتەبێژی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان رایگەیاند:” مۆڵەتی فەرمی بەو كەناڵە دراوە كە تایبەتە بە هونەر و بەهیچ شێوەیەك رێگە نادەین بەرنامەیەك پێشكەش بكرێت، لەگەڵ ئادابی كورد نەگونجێت، هەروەها پێشێلكاری دینی ئیسلام بێت، چونكە زۆرینەی كۆمەڵگەی ئێمە، موسوڵمانە”.
Back to top button