باڵی ده‌سترۆیشتوو كادیرانی گۆڕان و باڵی ناوه‌ندی بڕیار ده‌باته به‌رده‌م دادگا
خواكوڕك
ئاشكرابوونی دۆسیه‌كانی دیارنه‌مانی داهاتی گومرگه‌كانی سلێمانی له‌ناوخۆی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و شاره، و دۆسیه‌ی نه‌وتی به‌تانكه‌ر فرۆشراوی كه‌ركوك، و پۆسته‌كانی پارێزگار و داهاتی ناوخۆی سلێمانی، گرنگترین ئه‌و ناونیشانانه‌ن له ئێستادا نێوانی ئه‌و سێ لایه‌نه‌ی گڕتێبه‌رداوه.
له‌ماوه‌ی رابردوو چه‌ند جارێك له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتاران و هه‌ڵسوڕاوانی گۆڕانه‌وه ئه‌و دۆسیانه رووبه‌ڕووی یه‌كێتی كراونه‌ته‌وه، یه‌كێتیش دوای یه‌كی حوزه‌یران و راگه‌یاندنی باڵی ناوه‌ندی بڕیار، نهێنی ئه‌و دۆسیانه‌ی له‌ناوخۆدا ئاشكراكرد و هێرۆ و چه‌ند كه‌سێكی نزیكی پێ تۆمه‌تباركرد.
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ناوخۆیدا به‌سه‌ر هه‌ردوو باڵه‌كه‌ی یه‌كێتیدا دابه‌ش بوه و زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی نزیكن له‌باڵی ناوه‌ندی بڕیاری یه‌كێتی، له‌لایه‌ن باڵی ده‌سترۆیشتووه‌وه سكاڵای یاساییان له‌دژی تۆماركراوه، ئه‌مه جگه له‌و كۆمه‌ڵه دۆسیه شه‌خسیه‌ی له‌سه‌ر لایه‌نگرانی باڵی ناوه‌ندی بڕیار كراوه‌ته‌وه.
له ئێستادا سه‌ركردایه‌تی بزووتنەوەی گۆڕان فشارێکی زۆری لەسەرە، بەھۆی ئەوەی کە ئێستا لەلایەن باڵی ناوەندی بڕیار و زۆربەی لایەنگرانییەوە، تۆمەتبار دەکرێن بەوەی کە نەوشیروان مستەفا و سەرکردایەتیی بزووتنەوەکە پشتیوانیی ھیرۆ ئیبراھیم ئەحمەد و شاناز ئیبراھیمی خوشکی دەکەن.