یه‌كێتی دژی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانیشه كه‌چی ده‌لێت زۆرترین ده‌نگمان هێناوه له هه‌ڵبژاردنی عێراق
به‌گوێره‌ی زانیاری میدیاكانی ( ئه‌نتی پارتی) له سنوری پارێزگای سلێمانی، یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی واده‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان نیه، ده‌یه‌وێت رێگری له‌دیاریكردنی كاته‌كه بكات”.
میدیاكانی (ئه‌نتی پارتی) له سلێمانی له‌باره‌ی رێگریه‌كانی یه‌كێتی بۆ دانانی كاتێك بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان، ئاشكرایان كردووه” یەكێتی نیشتمانی بەهۆی بەردەوامی كێشە ناوخۆییەكانی، نایەوێت هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی هەرێم لە مانگی 12ی داهاتوو بەرێوەبچێت، هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، یەكێتی رێگری دەكات لەدیاریكردنی وادەی ئەو هەڵبژاردنەو بۆ ئەوەش چەندین جار گفتوگۆی لەگەڵ پارتی دیموكرات كردووەو گفتوگۆش بەردەوامی هەیە”.
ئه‌م له‌كاتێكدایه یه‌كێتی جگه له دیاری كردنی واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان، له‌دژی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانیشه، به‌رده‌وام له‌هه‌وڵدایه، بۆ رێگری له هه‌ڵبژاردنه‌كان، له‌كاتێكدایه، یه‌كێتی له هه‌ڵبژاردنی 12ی 5ی 2018 ئه‌مساڵی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، یه‌كێتی ده‌لێت زۆرترین ده‌نگمان هێناوه، به‌ڵام له‌ئێستادا دژی هه‌موو هه‌ڵبژاردنێكه له‌كوردستاندا”.