گۆڕان به‌تووندی وه‌ڵامی حزبه‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵحی دایه‌وه
پاش ئه‌وه‌ی كه گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی و دیموكراسی رایگه‌یاند كه گۆڕان حزبێكی له‌خۆبایه، ئه‌مرۆ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌باره‌ی یه‌ك لیستی و قسه‌كانی گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی و دیموكراسی وه‌ڵام دەداتەوە و ئاشکرای دەکات کە بەهۆی دڵنیانەبوونیان لە قەبارەی تەواوەتی لایەنەکان، لەگەڵ یەکلیستیدا نەبوون”.
پێشتر هاوپه‌یمانی و دیموكراسی له باره‌ی گۆڕان و یه‌ك لیستی رایگه‌یاند، گۆڕان حزبێكی له‌خۆباییه و هه‌روه‌ها به‌وه‌ی تۆمه‌تبار كرد كه دروستكردنی هاوپه‌یمانی نێوان لایانه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان په‌كخستووه”.
له‌و باره‌یه‌وه سەرۆکی جڤاتی نیشتمانیی گۆڕان(جەمال محەمەد) رایگه‌یاندووه” ئێمە هیچ گرفتێکمان لە دروستکردنی هاوپەیمانی نەبووە، هەمیشە پێمانوابووە ئەو ٦ لایەنە دەکرێ لە هاوپەیمانییەکدا کۆببنەوە ده‌شلێـ”تەنیا لەگەڵ ئەوادا نەبوون، ئەو شەش لایەنە بە یەک لیست بچنە نێو هەڵبژاردنەکانەوە”.
هه‌روه‌ها ده‌شلێـ” چونكه پێمانوابوو لە هەڵبژاردنی عێراقدا زوڵمێکی زۆر کراوە و دەنگەکانی ئەم شەش لایەنە دیار نین، بۆیە باشتروایە هەریەکەمان قەبارە و دەنگی خۆمان بناسین له‌باره‌ی ئه‌وه‌ش كه تۆمه‌تبار كراون، ده‌لێـ” ئەوە ڕەئی خۆیانە، لەخۆباییبوون نییە و ئێمە پێمانباشە قەبارەی خۆمان بزانین”.
هه‌روه‌ها ده‌شلێـ” دووپاتیشی کردەوە کە ئەوان دەزانن دەنگیان لە هاوپەیمانییەکەی بەرهەم ساڵح زیاتر دەبێ، بەڵام پێمان باشە لەگەڵیاندا هاوپەیمان بین”.