هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش له چیای قه‌ره‌چووغ مۆڵگه‌یه‌كی داعش بۆردوومان كرد
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، فرۆكه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش مۆڵگه‌یه‌كی داعش له چیای قه‌ره‌چووغ له مه‌خموور بۆردوومان كردوو، دوو چه‌كداری داعش كوژران”.
له‌و باره‌یه‌وه سیروان بارزانی به‌رپرسی محوه‌ری مهحمووری هێزی پێشمه‌رگه به كه‌ناڵی كوردستان 24ی راگه‌یاندووه، له ئاكامى ئه‌و بۆردومانه‌دا دوو چه‌كدارى داعش كوژراوون، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه له‌دوێنێوه هاوپه‌یمانی دژی داعش ده‌ستی كردۆته‌وه به بۆردوومان كردنی مۆڵگه‌كانی داعش”.
دوێنی ئۆپراسیۆنێكی هاوبه‌شی نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش له سنوری شارۆچكه‌ی مه‌خموور به‌رێوه‌چوو، به‌و هۆیه‌وه چه‌ند باره‌گایه‌ك و حه‌شارگه‌یه‌كی چه‌كداری داعش كرانه ئامانج و له‌ناو بران”.