كه‌مال كه‌ركوكی: داعش و حەشد بەجۆرێک تێکەڵ و پێکەڵ بوون، کە خوا نەبێت کەس سەری لێ دەرناکات

هیزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و داعش تێكه‌ڵ به‌یه‌كتر ده‌بن بۆ خزمه‌تكردنی ستراتیژێكی هاوبه‌ش كه‌ ئه‌ویش ستراتیژی هاورده‌كردنی عه‌ره‌ب و به‌عه‌ره‌بكردنی شاری كه‌ركوكی دڵی كوردستانه‌ .
 
کەمال کەرکووکی فەرماندەی هێزی پێشمەرگەی میحوەری ڕۆژئاوای کەرکووک پردێ ڕایگەیاند :”ئەوانەی بەهانە دەهێننەوە بۆ دۆخی کەرکووک، خۆیان ڕیسوا کردووە، پێویستیش ناکات ناویان بهێنین، چونکە بارودۆخی کەرکووک ڕوونە کە چۆنە”.
 
فەرماندەی هێزی پێشمەرگەی میحوەری ڕۆژئاوای کەرکووک پردێ ڕاشیگەیاند:”زۆربەی چەکدارانی داعش لە کەرکووکدا تێکەڵی میلیشیاكانی حەشدی شەعبی بوون، بەتایبەتی حەشدی وەتەنی، بۆ نموونە بەرپرسی ئەمنیی ئێستەی پارێزگای کەرکووک پێشتر پلەیەکی سەربازی گەورەی لە شارۆچکەی زاب لەناو داعشدا هەبووە، بۆیە داعش و حەشد بەجۆرێک تێکەڵ و پێکەڵ بوون، کە خوا نەبێت کەس سەری لێ دەرناکات، لەبەر ئەوە بارودۆخی کەرکووک ئارام نییە و پێویستە ئاسایی بکرێتەوە، هەروەها هێزەکانیش لە کەرکووک دەربچن، چونکە تیرۆریستانی داعش لە ناویاندا جێگیر بوون”.
 
هه‌روه‌ها كه‌مال كه‌ركوكی ئاماژه‌ی پێداو گوتیشی :””ئەو ڕووداوانەی کە ڕۆژانە لە کەرکووک، داقوق، خورماتوو و حەویجە ڕوودەدەن، وەڵامی ئەو کەسانە دەداتەوە کە دەیانەوێت دەستی پیسی خۆیان بە خەڵکی دیکە بسڕنەوە”.
 
دوای خیانەتی باڵی ناپاکەکانی گروپی١٦ی ئۆکتۆبەرەوە حەشدی شەعبی چەندین پێشێلکاریی لە ناوچە کوردییەکاندا دەکات كه‌ گروپی خیانه‌تكاری 16ی ئۆكتۆبه‌ر ڕاده‌ستی كردوون ،دانیشتوانی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی ناخۆشترین ڕۆژەکانیان به‌ڕیده‌كه‌ن و چاوه‌ڕێن سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد و هێزی پیشمه‌رگه‌ی كوردستان دەربازیان بكات له‌و دۆخه‌ خراپه‌ی كه‌ به‌هۆی ڕێكه‌وتنی گروپی 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ تێیكه‌وتوون ، داوا لە ئەمەریکا و نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەن، هەرچیی زووە حەشدی شەعبی لە ناوچەکانیان وەدەربنرێن.”
Back to top button