سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كێتی كاتی سه‌ردانی وه‌فدی یه‌كێتی و پارتی بۆ به‌غدا ئاشكرا ده‌كات
دوای ئەوەی لەسەر زاری چەند بەر پرسێکی پارتی و یەکێتی پێشوتر ڕاگەیێندرابوو کە ئەوان بە شاندی هاوبەشدەچنە بەغدا بۆ قسەکردن لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق، بۆ ئەم مەبەستە بڕیاره وه‌فدی هاوبه‌شی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان دوای جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق به ده‌ست، سه‌ردانی شاری به‌غدا بۆ گفتوگۆی پێكهێنانی حكومه‌تی عیراق بكه‌ن.
نه‌سروڵا سورچی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند، دوای جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق به‌ده‌ست و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كان، شاندی هاوبه‌شی یه‌كێتی و پارتی سه‌ردانی شاری به‌غدا بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نه عیراقییه‌كان گفتوگۆی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق بكه‌ن.
ئەمەش لەکاتێکدا دوێنێ له‌یس جه‌بر وته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق رایگەیاندبوو، سێشه‌ممه‌ی داهاتوو رۆژی سێی ته‌موز به سه‌رپه‌رشتی دادوه‌ره‌كان ده‌ستده‌كرێت به ژماردنی ده‌ستی ده‌نگه‌كان و وتی “پرۆسه‌ی ژماردنه‌كه ته‌واوی پارێزگاكان ده‌گرێته‌وه و له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و تانه و سكاڵایانه ده‌بێت كه پێشكه‌شكراون، ئه‌و سندوقانه‌شی پێشتر ره‌وانه‌ی به‌غدا كراون، هه‌ر له‌وێ ژماردنی ده‌ستیان بۆ ده‌كرێت”.
ناوبراو جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه، پرۆسه‌كه به ئاماده‌بوونی چاودێری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و نوێنه‌ری باڵیۆزخانه و حزب و چاودێره نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و راگه‌یاندنه‌كان ده‌بێت، هه‌ردوو وه‌زاره‌تی به‌رگری و ناوخۆش پاراستنی پرۆسه‌كه له ئه‌ستۆ ده‌گرن