هێزه عێراقیه‌كان له ترسی دووباره بوونه‌وه‌ی سیناریۆیی داگیركردنی موسڵ له كه‌ركووك ئاماده‌كاری راكردن ده‌كه‌ن
دوای تێكچوونی دۆخی ئه‌منی ناوچه داگیركراوه‌كان و زیاد بوونی جموجۆڵی داعش له ناوچه‌كانی باشور‌و ده‌رو به‌ری كه‌ركووك له ئێستادا هێزه عێراقیه‌كان هه‌ست به مه‌ترسی جدی ده‌كه‌ن, سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووكیش ده‌لێت:” هێزه عێراقیه‌كان داوای جڵی مه‌ده‌نیان له خه‌لكی كه‌ركووك كردووه, له ترسی دووباره بوونه‌وه‌ی سیناریۆیی موسڵ له كه‌ركووك”.
رێبوار تاله‌بانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك رایگه‌یاندووه دۆخی ئه‌منی كه‌ركووك مه‌ترسی زۆری له‌سه‌ره ته‌نانه‌ت حه‌شدی شه‌عبی و هێزه عێراقیه‌كان هه‌ست به‌و مه‌ترسیه ده‌كن بۆیه وه‌ك ئاماده‌كاری بۆ راكردن و ترسی دووباره بوونه‌وه‌ی سیناریۆیی موسڵ له كه‌ركووك, سه‌ربازان داوایان له هاولاتیانی كه‌ركووك كردووه كه جڵی مه‌ده‌نیان پێبده‌ن تا بتوانن خۆی پێدهرباز بكه‌ن.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك راشیگه‌یاند كه به بێ گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ ناوچه داگیركراوه‌كان, ئه‌منیه‌تی ئه‌و ناوچانه بپارێزرێت, بۆیه ئێستا خه‌لكی ناوچه‌كه ته‌نانه‌ت به شێك له سه‌ركرده‌كانی حه‌شد و سوپای عێراقیش داوا ده‌كه‌ن كه پێشمه‌رگه بگه‌ڕێته‌وه ئه‌و ناوچانه به‌ڵام حكومه‌تی عی راق ره‌زامه‌ندی نه‌داوه.