نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان: له‌ مانگی رابردوودا ناوچه‌ داگیركراوه‌كانی مادده‌ی 140 له‌ عێراق خوێناوی ترین ناوچه‌ بوون

 

دوای ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان راپۆرتێكی له‌ باره‌یی ره‌وشی ه‌منی عێراق پێشكه‌ش كرد به‌ پێی راپۆرته‌كه‌ ناوچه‌داگیركراوه‌كانی مادده‌ی 140 به‌ خوێناوی ترین ده‌ستنیشانكرا.

نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاوكاری عێراق (یۆنامی)، رایگه‌یاند، مانگی حوزه‌یران/ یۆنیۆی رابردوو، له‌ عێراقدا به‌ گشتی 76 كه‌س كوژران و 129 كه‌سی دیكه‌ بریندار بوون.

راپۆرتی تایبه‌تی یۆنامی ده‌رباره‌ی زیانه‌ گیانییه‌كانی عێراق، ته‌نیا ئه‌و مه‌ده‌نی و كارمه‌نده‌ ئه‌منییانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ركه‌كانیان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ یان بریندار بوون.

به‌ گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌، له‌ سنووری پارێزگای دیاله‌ زۆرترین قوربانی مه‌ده‌نی هه‌بوونه‌ و 16 كه‌س كوژراون و 36 كه‌س برینداربوون.

دوای دیاله‌، پارێزگای كه‌ركووك دووه‌م پارێزگای خوێناوی عێراق بووه‌.

له‌ راپۆرته‌كه‌دا هاتووه‌: له‌ پارێزگای كه‌ركووك 10 هاووڵاتی كوژراون و 36 بریندار بوون.

پارێزگای به‌غداش له‌ پله‌ی سێیه‌مدایه‌ و 19 كوژراو و 18 برینداری هه‌بووه‌.

Back to top button