به وێنه: پهرده لهسهر وێنهی شههیدانی داستانی پردێ لادرا
دوای ئهوهی هێزی پێشمهرگهی كوردستان توانی به خوێنی چهندین پێشمهرگه له داستانێكی بێوێنه, چۆك به سوپای عێراق و میلیشاكانی حهشدی شهعبی دابدات له پردێ ئهمڕۆ ئەمڕۆ یەكشەممە لە رێوڕەسمێکدا لە شاری هەولێر، پەردە لەسەر وێنەی شەهیدانی سەرفرازی داستانی پردێ لادرا.
کاتژمێر 5ـی ئێوارەی ئەمڕۆ، لە ڕێوڕەسمێکدا لە ناوچەی شێراوە لە نزیک شارۆچکەی پردێ، پەردە لە سەر وێنەی شەهیدانی داستانی پردێ لادرا.
دوای داگیرکردنی شاری کەرکووک لە 16ی ئۆکتۆبەری 2017دا لەلایەن میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و سوپای پاسداران، لە ڕێگەی خیانەتی چەند كەسێكی یەكێتی، میلیشیا عێراقییەکان لە پردێوە هەوڵی هێرشکردنە سەر هەرێمی کوردستانیان دا.
ڕۆژی 20ی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوو، هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە شارۆچکەی پردێ رێگریان لە هێرشی میلیشیا و هێزە عێراقییەکان کرد و لە شەڕێکدا شکستیان بەهێرشکاران هێنا و داستانی بەرگرییان بەرانبەر هێرشی حەشدی شەعبی بۆ سڕینەوەی کوردستان، تۆمار کرد، کە دواتر بە داستانی پردێ ناسرا.
لەو داستانەدا، تانکێکی ئەبرامزی ئەمریکی، کە یەکێکە لە بەهێزترین تانکەکانی جیهان و حەشدی شەعبی دەیویست پێیەوە هێرش بکاتە سەر کوردستان، لەلایەن پێشمەرگەوە تەقێندرایەوە و داستانەکەش بەخوێنی ژمارەیەک پێشمەرگە تۆمار کرا.