لیسته‌كه‌ی سه‌در: مالیكی سه‌ری فیتنه‌یه له عێراق و متمانه‌ی پێناكه‌ین
دوای ئه‌وه‌ی لیسی سائیرون توانی له هه‌ڵبژاردنی 12ی ایار زۆرترین كورسی به ده‌ست بهێنێت له ئێستادا وه‌ك براوه‌ی یه‌كه‌م مامه‌له ده‌كات, له هه‌وڵی پێكهێنانی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانیه, به‌ر پرسێكیش ده‌لێت:”ده‌رگای هاوپه‌یمانی سائیرون به‌ڕووی ده‌وڵه‌تی یاسادا كراوه‌یه بۆ درووستكردنی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی، له‌پێناو پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ، به‌ڵام بۆ خودی نوری مالیكی پێچه‌وانه‌یه، چونكه ناتوانین متمانه به مالیكی بكه‌ین”.
له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی “ته‌سنیم”ـی ئێرانی، عه‌بادی جه‌ختی كرده‌وه، “موقته‌دا سه‌در كردنه‌وه‌ی ده‌رگاكانی به‌ڕووی ته‌واوی لایه‌نه‌كاندا راگه‌یاندووه، به‌ڵام به‌له‌به‌رچاوگرتنی تاقیكردنه‌وه‌كانی پێشوو، دیاره كه رێباز و پرۆژه‌ی سه‌در به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ سرووشتی كه‌سایه‌تی مالیكی هه‌ڵناكات”.
ئه‌مینداری گشتی “ئیستیقامه” گوتی: “به به‌هه‌ندوه‌گرتنی ئه‌زموونی هه‌شت ساڵه‌ی فه‌رمانڕه‌وایی نووری مالیكی له پێشوودا، كه بووه هۆی وروژاندنی مه‌زهه‌بیه‌ت و تایفه‌گه‌ری، فیتنه‌ی ناوخۆیی و له‌ده‌ستدانی ئاشتی له‌نێوان كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی عێراق، موقته‌دا سه‌در نایشارێته‌وه كه له‌گه‌ڵ سرووشتی مالیكی ناگونجێت، به‌تایبه‌تیش كه مالیكی وڵاتی به‌ره‌و جه‌نگ هه‌نگاوی پێنا، بۆیه سه‌در ناوی له‌و هه‌شت ساڵه ناوه “سه‌رده‌می حكوومه‌تی مالیكی” و گرنگترین خاڵی جیاكه‌ره‌وه و تایبه‌تمه‌ندی ئه‌و سه‌رده‌مه ئه‌وه بووه، كه سێیه‌كی خاكی عێراق یاخۆد دوو له‌سه‌ر سێی خاكی وڵاتی فرۆشت، هه‌روه‌ك حكوومه‌تی مالیكی به هۆكاری هاتنی چه‌كدارانی داعش و كه‌وتنی شاری مووسڵ تاوانباره، وێڕای به‌هه‌ده‌ردانی ملیاره‌ها دۆلار و پێشكه‌شنه‌كردنی خزمه‌تگوزاری به گه‌ل، كه ئه‌مانه هه‌موویان خاڵی ناكۆكن له‌نێوان سه‌در و مالیكی‌دا”.
نازم عه‌بادی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌ڕووی مه‌بده‌ئی و تیۆرییه‌وه ده‌كرێت ده‌وڵه‌تی یاسا بێته ناو هاوپه‌یمانێتی سائیرون، به‌ڵام مالیكی وه‌ك خودی كه‌سایه‌تییه‌كه‌ی ره‌تكراوه‌یه و نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رۆڵی له قۆناغی داهاتوودا هه‌بێت”.
ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه، پێشتر له 23ی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ، موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در و سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی سائیرون له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكی كوتله‌ی نه‌سر، كه له حزبی ده‌عوه جیابووه‌ته‌وه، له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌شت خاڵی سیاسی رێككه‌وتن، كه هاوپه‌یمانێتیه‌ك له‌نێوان “سائیرون” و “نه‌سر” رابگه‌یه‌نن.
راپۆرته میدیاییه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ش ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، سه‌در هه‌وڵ ده‌دات مالیكی له پرۆسه‌ی سیاسی عێراق بسڕێته‌وه، كاتێك سه‌در داوای پێكهێنانی هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ كوتله‌ی “فه‌تح”ـی خاوه‌ن 47 كورسی، نه‌سر به 43 كورسییه‌وه و حیكمه به 23 كورسییه‌وه كرد، وێڕای داواكردنی بۆ هاتنی كوتله‌ی وه‌ته‌نییه به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌یاد عه‌لاوی به 22 كورسییه‌وه بۆ ناو هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ی، كه‌چی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باسی له هاوپه‌یمانێتی ده‌وڵه‌تی یاسا نه‌كرد، كه له‌لایه‌ن نوری مالیكییه‌وه سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێت.