ڤیدیۆ: مەسعود بارزانی باسی رەشوەی ئیكسۆن مۆبیل و ئاشتی هەورامی دەكات

خواكوڕك
 
لە وتارێكی دا كە مێژووەكەی دەگەرێتەوە بۆ سەرەتای هاتنی ئیكسۆن مۆبیل مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، دەلێت داهاتی ئەو كۆمپانیایە یەك ترلیۆن دۆلارە، یانی میزانیەی هەموو رۆژهەڵاتی ناوەراست بۆ چەند ساڵێك، لە ئۆسترالیا تا بەرازیل هیچ بیرە نەوتێك نیە دەستی تێدا نەبێت،دێت رشوە لە ئاشتی هەورامی وەردەگرێت بۆ پێنج ملیۆن و چوار ملیۆن دۆلار؟؟
 
بارزانی هەر لەو وتارەی دا وەڵامی پرسیارەكەی خۆی دەداتەوە دەلێت ئاشتی هەورامی بەهەرێمەوە دەتوانێت ببات،
 
شایانی باسە هەر لەسەرەتای بریار فرۆشتنی نەوتی كوردستان گۆڕان و كۆمەڵ و یەكێتی و ئێران و عێراق نارەزایەتیان بەرامبەر ئەو هەنگاوەی حكومەتی هەرێم پێشاندا، لەكاتێك هەموو لایانەكان ئامادە بوون لە بریار فرۆشتنی نەوت بەسەربەخۆی و بەڵام پاش دەوامی حكومی دەستیان بە رەخنە دەگرت و سەرەتای رەخنە گرتنەكانیش بەوە دەستی پێكرد ئاشتی هەورامی رەشوەی داوەتە كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیل دوای ئەمەش ئەم رەخنەیە درێژكراوەتەوە تاوەكو ئێستا كە هەر لەسەرەتاوە بارزانی بەم شێوەیە وەڵامی دانەوە.
 
Back to top button