له‌یادی عاشورادا، هه‌ڕه‌شه‌ له‌ دانیشتووانی موسڵ ده‌كرێت

خواكوڕك

ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ 12/10/2016 له‌شاره‌ شیعه‌ نشینه‌كانی عێراق سینگ كوتین و قوڕپێوان بۆیادی تیرۆركردنی ئیمام حسێن به‌ڕێوه‌ده‌چێت، و سه‌ركرده‌یه‌كی شیعه‌ش هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی خوێنی ئیمام حسێن له‌ موسڵاویه‌كان ده‌كات.
قەیس خەز عەلی سەركردەی عەسائیب ئەهل حەق لە میانەی چلەی ئیمام حسێن په‌یامێكی هه‌ڕه‌شه‌ ئامێز بۆ سوننه‌ی عێراق ره‌وان ده‌كات و ده‌ڵێت، لە موسڵ تۆڵەی ئیمام حسێن دەكەینەوە چونكە ئەوانەی لەوێن نەوەی بكوژانی حسێنن.

ئه‌م هه‌ڕه‌شانه‌ی كه‌سایه‌تی و سه‌ركرده‌كانی شیعه‌ و حه‌شدی شه‌عبی ده‌یكه‌ن ئاماژه‌یه‌كن بۆ گره‌نتی به‌شداری كردنیان له‌ شه‌ڕی گرتنه‌وه‌ی موسڵ، هه‌روه‌ها هه‌ڵوێسته‌كانیان ئامانجه‌كانی به‌شداری كردنه‌كه‌یان روونتر ده‌رده‌خات.

كوژرانی ئیمام حوسێن له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی یه‌زیدی كوڕی مه‌عاوییه‌، دووبه‌ره‌كی خسته‌ نێوان موسڵمانان، ئه‌م رووداوه‌ ماوه‌ سه‌دان ساڵه‌ به‌زیندوویی ماوه‌ته‌وه‌ و بووه‌ هۆكاری دوو له‌ت بوونی موسڵمانانی جیهان و تاوەکو ئه‌مڕۆش درێژه‌ی كێشاوە و جیهانی ئیسلامی گیرۆدەکردووە.

Back to top button