ئه‌مڕۆ به‌م شێوه‌یه‌ لیستی مووچه‌ له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ بڵاوده‌كرێته‌وه‌.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستانەوە تایبه‌ت به‌ (خواكوڕكی) راگەیاند.” كەوا ئه‌مڕۆ دووشەممە خشتەی موچەی مانگی چواری ساڵی 2018 ڕادەگەیەندرێت.”

به‌پێی زانیارییه‌كانی سه‌رچاوه‌كه‌.” لە خشتەی موچەی ئەمجارەدا وەزارەتی پێشمەرگە وەكو یەكەم وەزارەت موچە وەردەگرێت و پاشانیش وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ و ته‌ندروستی دێت.”

شایەنی باسە هەرچی مانگەكانی پێشترە لە خشتەی موچەدا وەزارەتی پەروەردە وەكو یەكەم وەزارەت موچەی دابەش دەكرا ، بەڵام لە ئێستادا گۆڕانكاری لەو خشتەدا كراوە، و له‌ پێشتریش به‌ فه‌رمانی سه‌رۆك بارزانی بڕیاری ئه‌و گۆرانكارییه‌ درا له‌ قازانجی هێزی پێشمه‌رگه‌ كه‌ حه‌ق و مافی خۆیانه‌.”

Back to top button