نرخی نه‌وت به‌ رێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه‌وه‌.

دوای ئەوەی سعودییە بەڵێنی بە ئەمریكادا هەناردەی نەوتی بەرز بكاتەوە، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان دابەزینی تۆماركرد.”

(دۆناڵد ترامپ) سەرۆكی ئەمریكا داوای لە پاشای سعودییە كرد كە هەناردەی نەوتی وڵاتەكەی بەرز بكاتەوە، ئەمە وێڕای ئەوەی لە دیدارێكی فۆكس نیوز رایگەیاندبوو، كە ئەوان وڵاتانی ئۆپێك دەپارێزن، ئۆپێكیش یاری بە نرخی نەوت دەكات.

بەپێی زانیارییەكان سعودییە بەڵێنی بە ئەمریكاداوە هەناردەی نەوت بەرز بكاتەوە، ئەمەش بۆتە مایەی دابەزینی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان.

ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە (72.51) دۆلارو نرخی بەرمیلێك نەوتی خاویش بە (78.68) دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

Back to top button