پۆلیسی سلێمانی روونكردنهوهیهكی بڵاوكردهوه.
لهراگهیاندراوێكدا كه وێنهیهكى ئاڕاستهی (خواكوڕك) كراوه،بهڕێوهبهرایهتى پۆلیسى سلێمانى كارو چالاكی مانگی 6ی2018 ی بەشی پۆلیسی چالاكییە مەدەنییەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیهكهى ڕاگهیاند.”
كۆی گشتی چالاكییەكان لەسنوری پارێزگای سلێمانی (50 ) چالاكی بووە كە بریتین لە:-
1- پاراستنی هێمنی هاووڵاتیان ،چل و حەوت چالاكی تۆمار كراوە.
2- چالاكی وەرزشی و پاراستنی یاریگاكان ،یەك چالاكی تۆماركراوە.
3- فیستیڤاڵ و بۆنەكان ،یەك چالاكی تۆماركراوە.
لەسەرجەم حاڵەتەكانیشدا مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی پاریزگاری چالاكییە مەدەنییەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلیمانی بەپێی یاساو لەچوارچێوەی ڕێنماییەكان بۆ پاراستنی هێمنی وئاسایشی هاوڵاتیان لە بۆنەو كۆبوونەوەو ڕێپێوانەكاندا كارییان كردووە.