وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ بڕیارێكی له‌ باره‌ی قوتابخانه‌ و په‌یمانگا و باخچه‌ی ساوایانی ناحكومیه‌كان ده‌ركرد.

له‌ نوسراوێكی فه‌رمیدا، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم هۆشداری ده‌داته‌ قوتابخانه‌ و په‌یمانگە و باخچه‌ی ساوایانی نا حكومی كه‌ ده‌بێت بۆ خوێندنی ساڵی 2018-2019، هیچ خوێندكارێك وه‌رنه‌گرن تاوه‌كو ده‌بنه‌ خاوه‌نی باڵەخانه‌ی خۆیان به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ رێكاری یاساییان به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر.”

به‌پێی نوسراوێكی نووسينگه‌ى وه‌زيری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم كه‌ له‌ رۆژی 11ی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ ده‌رچووه‌ و وێنه‌یه‌كی بۆ (خواكوڕك) نێردراوه‌ و تێداهاتووه‌.” ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییە گشتییەکانی په‌روه‌رده‌ی شاره‌كان كراوه‌.”

له‌ نوسراوه‌كه‌دا ئاگادارى گشت باخچه‌ و قوتابخانه‌ و په‌يمانگه‌ ناحكومييه‌كانى سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ ماوه‌ى ياسايى خۆيان ته‌واو كردووه‌ و نه‌بوونه‌ته‌ خاوه‌ن باڵه‌خانه‌ى تايبه‌تى خۆيان، پێويسته‌ بۆ ساڵى خوێندنى 2018 -2019 و ساڵانى داهاتوو قوتابى تازه‌ وه‌رنه‌گرن، تاوه‌كو ده‌بنه‌ خاوه‌ن باڵه‌خانه‌ى تايبه‌تى خۆيان به‌پێى مادده‌ى 26، خاڵى (1،2،3) له‌ رێنماييه‌كانى ژماره‌ (1)ى ساڵى (2016)ى قوتابخانه‌ و په‌يمانگه‌ ناحكومييه‌كان، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ رێكارى ياساييان به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر.

Back to top button