سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌: ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا كۆنگره‌ ببه‌ستین

له‌گه‌ڵ نزیكبونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان یه‌كێتی به‌ڵینی به‌ستنی كۆنگره‌ به‌ ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی ئه‌دات ،به‌ڵام دوای كۆتایهێنانی هه‌ڵبژاردنه‌كان یه‌كێتی له‌ به‌ڵینه‌كه‌ی پاشگه‌زده‌بێته‌وه‌و خۆی له‌قه‌ره‌ی به‌ستنی كۆنگره‌ نادات ،ئه‌وه‌ش جۆرێكه‌ له‌ گه‌وجاندنی خه‌ڵك بۆ ئه‌وه‌ی به‌ به‌ڵینی فشه‌ڵ ئیستغلالیان بكات كه‌ ده‌نگه‌كانیان بۆ یه‌كێتی بێت .
 
سەعدی ئەحمەد پیرە، گوتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ڕایگەیاند: “ئەنجومەنی سەرکردایەتی کۆ دەبێتەوە و بڕیاری یەکلاکەرەوە لەسەر بەستنی کۆنگرە دەدات، بەڵام باوەڕ ناکەم کۆنگرە بکەوێتە دوای ھەڵبژادنەکانی کوردستانەوە، چونکە داخوازییەکی زۆری لایەنگرەکانمان ئەوەیە کە کۆنگرەی چوارەم پێش ھەڵبژاردنەکان بکرێت، بۆیە ئەگەرێکی زۆر ھەیە لە ئایندەیەکی نزیکدا کۆنگرە ببەستین”.
 
گوتەبێژه‌كه‌ی یەکێتی نیشتیمانی كوردستان ڕاشیگه‌یاند:” ھەموو ھەوڵەکانیان بۆ بەستنی کۆنگرەیە و بەدووری زانی پلینیۆم ببەستن، چونکە ”ھەموو ئەندامانی سەرکردایەتی داوای بەستنی کۆنگرەیان کردووە، نەک پلینیۆم، بێگومان بەستنی کۆنگرە بۆ بەرنامەی داھاتووە و یەکێتی دەبێ خۆی کێشەکانی چارەسەر بکات، بەتایبەتی گۆڕینی کەسایەتییە ئیداری و حزبییەکان”.
 
سه‌باره‌ت به‌ دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ئایا ده‌توانێت به‌شداری كۆنگره‌ بكات له‌وه‌ڵامدا ، سەعدی پیرە گوته‌بێژی یه‌كێتی گووتی: “ھەموو ئەو کەسانەی لەناو ڕیزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە کۆتایی بە ئەندامێتییان نەھاتووە، دەتوانن بەشداریی کۆنگرەی چوارەم بکەن”.
Back to top button