چەپێك بووە سەرۆك و ترەمپیش پیرۆزبایی لێ كرد
لە دوای بەڕێوەچونی پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی لە وڵاتی مەكسیك لۆپێز ئۆبرادۆر كاندیدی چەپەكان بووە براوەی هەڵبژاردنەكان و توانی پەنجاو سێ لەسەدی دەنگەكان مسۆگەر بكات”.
ئەو سەركەوتنەی لۆپێز مێژووی بوو چونكە بۆ یەكەم جارە كاندیدێكی چەپ بتوانێت ببێتە سەرۆك لە مێژووی ئەو وڵاتەدا”.
لە یەكەم لێدوانی لەسەر سەركەوتنی كاندیدی چەپەكان دۆناڵد تڕەمپ لە تویتێكدا پیرۆزبایی خۆی لە لۆپێز كردوو ڕایگەیاند كە كاری پێكەوەییان دەبێت لە ئایندە”.