ئومێد خۆشناو: ئێمه وه‌ك فراكسیۆنی پارتی له‌گه‌ڵ دواخستنی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان نین

سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان 30ی ئه‌یلولی 2018 بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیاركردووە،پارتی دیموكراتی كوردستان سوره له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن و هیچ پاساوێك بۆ داخستنی هه‌لبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان قبوڵكراو نییه .
ئومێد خۆشناو، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە پەرلەمانی كوردستانه‌وه رایگەیاند: “ھیچ پاساوێك نییە بۆ دواخستنی ھەڵبژاردن، ئێمە وەك فراكسیۆنی پارتی، بە ھیچ جۆرێك لەگەڵ دواخستنی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان نین و ئومێد دەكەین ھیچ لایەنێك بیر لەوە نەكاتەوە ھەڵبژاردن دوابخرێت، چونكە داخستن لە قازانجی ھیچ كەس دانییە”.
سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان گوتیشی: “پرۆسەی دیموكراسی و ئەم خولەی پەرلەمان و كابینەی ئێستای حكوومەت كە ھەندێك لایەن لێی كشاونەتەوە، پێویستی بەوە ھەیە ھەڵبژاردن ئەنجامبدرێت، پێمانوایە بەشێك لەو كێشانەی كە ھەن، بە ھەڵبژاردن چارەسەر دەكرێن”.