خواكوڕك نهێنی هۆكاری دژایه‌تی گۆڕان بۆ پرۆژه یاسایی چاكسازی ئاشكرا ده‌كات
فراکسیۆنی بزوتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان بۆ دەنگنەدان لەسەر پرۆژە یاسایی (چاکسازی لە خانەنشینی و مووچەی دەرماڵە و بەخشین ) په‌رله‌مانتارانی ئاگادار ده‌كرێنه‌وه.
بە نوسراوێکی ژماره تایبه‌ت به‌رواری 9ی1ی2018 (عومه‌ر سه‌ید عه‌لی ) ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان له ڕێگه‌ی فراكسینۆی گۆران له په‌ڕله‌مانی كوردستان پەرلەمانتارانی بزوتنەوەکەی ئاگادار دەکاتەوەو هۆشداریان دەداتێ لە پرۆژە یاسای (چاکسازی لە خانەنشینی و مووچەی دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازەکانی تر لە هەرێمی کوردستان – عێراق) کە لە پەرلەمانی کوردستان گفتوگۆی لەسەر دەکرێت ،ده‌نگی پێنه‌درێت .
به پێی زانیارییه‌كانی ” خواكوڕك” ڕێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی به‌په‌رله‌مانتارانی بزوتنه‌وه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندووه” ڕاسته پرۆژه‌كه خزمه‌ت به وه‌زعی سیاسی و ئابوری هه‌رێمی كوردستان ده‌كات ،به‌ڵام وه‌كو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان زیان به به‌رژه‌وه‌ندییه داراییه‌كانمان ده‌گه‌یه‌نێت كه جڤاتی گشتی و نیشتیمانی له‌ئه‌گه‌ری پێداچونه‌وه به پرۆژه یاسایی چاكسازی خانه‌نشین و موچه‌وده‌رماڵه‌ی به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانی زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بین .
هه‌ر به پێی زانیارییه‌كانی ” خواكوڕك ” عومه‌ری سه‌ید عه‌لی ڕێكخه‌ری بزوتنه‌وه‌ی گۆران سه‌رباری هۆشداری به په‌رله‌مانتارانی بزوتنه‌وه‌كه‌ی داوایشی لێكردوون ئه‌وه‌ی له توانایاندایه بۆ ڕێگریكردن له هه‌مواركردن یان ده‌ركردنی پرۆژه یاساكه بیگرنه به‌رو رێگه به هه‌مواركردنه‌وه‌ی پرۆژه یاساكه نه‌ده‌ن .