ئه‌شواق جاف:پێكهێنانی حكومه‌ت له‌ عێراق په‌یوه‌سته‌ به‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئێران و ئه‌مریكا

ئه‌شواق جاف ئه‌ندامی پێشووی فراكسیۆنی پارتی له‌ په‌رله‌مانی عێراف له‌دیمانه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئه‌نادۆڵ رایگه‌یاندوو”بە ھۆی نەبوونی دەسەڵاتی یاسادانانەوە ھەروەھا بە ھۆی ئەوەی ئەم خولەی پەرلەمان پێش دەستپێکردنی کارەکانی پەرلەمان ھێزە سیاسییەکان متمانەیان بە یەکتر نییە و ئەو گومانانەی لەسەر پڕۆسەی ھەڵبژاردن ھەیە و ھەندێک دەڵێن ساختەکاری تیادا کراوە و تا ئێستاش دەستەی دادوەری بڕیاری خۆی نەداوە لەسەر ئەو سکاڵایانەی پێشکەش کراون، لەگەڵ ئەوەشدا چاودێری لەسەر کارەکانی حکوومەت و دەسەڵاتی یاسادانان نەماوە و رەنگە حکوومەتیش ئەو ھەلە بقۆزێتەوە، ئەمەش وای کردووە دۆخەکە نادیار و ئاڵۆز بێت”.

ئاژانسه‌كه‌ له‌زاری ئه‌شواق جاف ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه‌ كه‌، بەردەوامبوونی دۆخەکە بەو شێوەیە کاریگەری خراپی لەسەر پڕۆسەی سیاسی عێراق دەبێت بۆ داھاتوو، بە حوکمی ئەوەی پێشوەختە متمانە نییە بە ھێزەکان لە نێوان خۆیان و بەو پەرلەمانەش کە پێکدەھێنرێت لە خولی چوارەمدا، ئەم خولەش سیفەتێکی مەدەنی وای تیادا نییە وەک خولەکانی پێشوو، ئەوەش بە ھۆی ئەوەی ئەو ھێزانەی چەکدارن ژمارەیەکی زیاتری کورسییەکانی پەرلەمانیان بەدەستھێناوە و کاریگەری سلبی لەسەر داھاتووی پڕۆسەی سیاسی عێراق دروست دەکات”.

ئه‌شواق جاف هه‌روه‌ها باس لەوە دەکات، دەستپێکردنی کارەکانی خولی نوێی پەرلەمان و پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراقی پەیوەستە بە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و ئێران”.

Back to top button