عەلی باپیر ئەم جارە هانای بۆ كێ بردووە تا بارزانی ببینێت
خواكوڕك
بەگوێرەی زانیاری میدیایی عەلی باپیر جگە لە ئازاد بەرواری و عەلی قەرەداغی ئەمجارە هانا بۆ ئەدەهەم بارزانیش دەبات بۆ ئەوەی دیدارێك لەگەڵ بارزانی ئەنجام بدات، بەڵام لەلایان ئەدهەم بارزانیەوە پێی گوتراوە، كە بچێتە هەولێر و لەگەڵ مەكتەبی سیاسی پارتی باسی ئەو دیدارە بكات.
سەرچاوەی میدیای باس لەوە دەكەن عەلی باپیر ئەمجارە پەنای بردووە بۆ لای ئەدهەم بارزانی و لەوێش بێ ئەمەڵ بووە لەوەی كە بارزانی ببینێت، دەلێت پاش ئەوەی به‌هۆی پاشكۆبوونی له‌گه‌ڵ گۆڕان” و دژایه‌تی كردنی پارتی” به‌بێ هۆكار” چووه ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی بایه‌خدان و پێوه‌ندییه‌كانی پارتیه‌وه” بۆ چاك كردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ی و نیشاندانی په‌شیمانی چه‌ندینجار هه‌وڵی داوه له رێگای مه‌كته‌بی سیاسی پارتیه‌وه چاوی به مه‌سعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بكه‌وێ” به‌ڵام به بیانووی جۆراو جۆر نه‌یانهێشتووه.
له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته داوا له عه‌لی قه‌ره‌داغی ئه‌مینداری گشتی یه‌كێتی زانایانی جیهانی و سه‌لاحه‌دین به‌هادین ده‌كات به‌ڵام بێ ئومێد ده‌كرێت له‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كه‌ی بۆ چاك بكرێته‌وه” چونكه پارتی بڕیاریداوه” و ئیتر عه‌لی باپیر شتێكی گرنگ نییه حسابی بۆ بكرێ.
له دواین هه‌وڵی عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵ” په‌نای بۆ شێخ ئه‌دهه‌م بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی له سلێمانی بردوه تا قسه‌یه‌كی خێری بۆ بكات” به‌پێی زانیاری ژێده‌ر” شێخ ئه‌دهه‌م داوای لێبوردنی كردوه و ووتویه‌تی” ئه‌ركی من نییه و بڕۆن بۆ هه‌ولێر و مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و كاره ده‌كات.