گوته‌بێژی فه‌رمی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی: هۆكاری تووش بوون به نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون ئاشكرا ده‌كات
له دیمانه‌یه‌كی دا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا، گوته‌بێژی فه‌رمی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌لێـ” هۆكاری تووش بوون به ئه‌و ڤایرۆسه‌یه گه‌نه‌یه،فرۆشتنی گۆشتی سه‌ر شه‌قامه‌كان هۆكاری یه‌كه‌م و ڕاسته‌وخۆن بۆ توش بوونی هاوڵاتیانی ئاسایی به‌نه‌خۆشی( تای خوێن به‌ربوون) هه‌روها ده‌شلێـ”هۆكاری نه‌خۆشیه‌كه جۆرێكه له ڤایرۆسێكی گوێزه‌ره‌وه، كه‌له‌سه‌ر له‌شی ئاژه‌ڵان یا شوێنی به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵ هه‌یه و گه‌شه ده‌كات پێی ده‌ڵێن(گه‌نه)، مهترسیهكهشی له‌م كاته‌دا ئه‌وه‌یه له‌م وه‌رزه‌دا كه‌وه‌رزی گه‌رمایه، وه‌رزی گه‌شه‌كردنی ئه‌و ڤایرۆسه‌یه.”
هه‌ر له دیمانه‌كه‌ی دا د.خالیس قادر، گوته‌بێژی فه‌رمی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌شلێ” له عێراق و ناوچه‌كه شوێنی نیشته‌جێبونی ئه‌و ڤایرۆسه‌یه(گه‌نه)، به‌تایبه‌ت ئه‌و كه‌سانه توشیان ده‌بێت مامه‌ڵه‌ی ڕاسته‌وخۆیان له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵاندا هه‌یه، بۆیه ئه‌و كه‌سه‌شی توشی بووه له‌كوردستان كه‌سێكی شوانه و له‌ژێر چاودێری پزیشكه، به‌ڵام ئه‌مه ناكرێت پێی بوترێت په‌تا و دیارده چونكه تۆماركردنی یه‌ك حاڵه‌ت له‌چه‌ند ساڵێكدا نابێته دیارده، ئه‌گه‌رچی له‌ساڵانی ڕابردووش هه‌بوون چاره‌سه‌ركراون. ئه‌مساڵیش هیچ كه‌س گیانی له‌ده‌ست نه‌داوه”
گوته‌بێژه‌كه هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی بۆ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا گوتووه” تا ئێستا یه‌ك حاڵه‌تی توش بوون به‌نه‌خۆشی”تای خوێن به‌ربوون-Crimean Congo haemorrhagic fever” له‌هه‌رێمی كوردستان تۆماركراوه، هه‌روه‌ها حه‌وت حاڵه‌تی دیكه‌ی نه‌خۆشیه‌كه له‌پارێزگاكانی تری عیراق تۆماركراوه، به‌ڵام له‌كوردستان هیچ كه‌س گیانی له‌ده‌ستنه‌داوه به‌ڵكو توشبوه‌كه له‌ژێر چاودێری پزیشكه لهنهخۆشخنه و باری ته‌ندروستی جێگیره، ده‌شڵێت” ژینگه‌ی عیراق و هه‌رێمی كوردستان له‌باره بۆ ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی نه‌خۆشیه‌كه به‌ڵام هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی عیراقی و حكومه‌تی هه‌رێم هه‌ماهه‌نگی و ئاماده‌كاری ته‌واویان كردووه بۆ ڕوبهرووبونهوی نه‌خۆشیه‌كه.”
هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ڕێژه‌ی مردنی توشبوانی ڤایرۆسه‌كه(Crimean Congo haemorrhagic fever) له(40%) ه، وتیشی” به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی عیراق به‌هه‌ماهه‌نگی هه‌موو ڕێ و شوێنێكی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشیه‌یان گرتۆته به‌ر.”