چیا نه‌وشێروان مسته‌فا به‌بڕی 45 ملیۆن دۆلار دوكانه‌كانی بازاڕی زێڕینگرانی سلێمانی کڕیوە

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به‌خواكوڕكی راگه‌یاند، چیا نه‌وشێروان مسته‌فا له‌رێگای كۆمپانیا فریاد بۆ مۆبایل و له‌رێگای خاڵی (د.شۆره‌ش) به‌بڕی 45 ملیۆن دۆلار، دوكانه‌كانی بازاری زێرینگرانی حه‌وزه وشه‌كه‌كه‌ی ناوجه‌رگه‌ی بازاری سلێمانی كریووه و ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی تووندی به‌دوای خۆی دا هێناوه”.
سه‌رچاوه‌كه كه نه‌یویستووه ناوی ئاشكرا بكرێت به‌خواكوڕكی راگه‌یاندووه” چیای كوری نه‌وشێروان مسته‌فای رێكخه‌ری كۆچكردووی گۆڕان له بازاری وشكه‌كه له‌ناو جه‌رگه‌ی سلێمانی زیاتر له 100 دووكانی كریوه، به‌بری 45 ملیۆن دۆلار، ئه‌مه دووكانانه‌شی له‌رێگای خاڵی (د.شۆره‌ش) مامه‌ڵه‌ی كرینه‌كه‌ش له‌رێگای فریادی خاوەن کۆمپانیای فریاد بۆ مۆبایل كراوه، كه پشكی محه‌مه‌د توفیق و چیا نه‌وشێروان مسته‌فا له‌و كۆمپانیایه هه‌یه، كاره‌كه كراوه، ئه‌مه‌ش ناره‌زایه‌تی زۆری لێكه‌وتۆته‌وه له‌ناو بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان”.
سه‌رچاوه‌كه گوتیشی ئه‌م كاره‌ی چیا نه‌وشێروان مسته‌فا ناره‌زایه‌تی زۆری لێكه‌وتۆته‌وه، چه‌ند كه‌سێك چوونه‌ته لای و پێیان گوتووه، ئه‌م پاره و سه‌روه‌ت و داهاتانه هی (بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه) تۆ بازرگانی و وه‌به‌رهێنانی پێوه‌ده‌كه‌ی، ئه‌مه‌ش ناوبانگی باوكت ناشرین ده‌كات”.
سه‌رچاوه‌كه ده‌شلێـ” وه‌ڵامی چیا نه‌وشێروان مسته‌فا به‌م شێوه‌یه بووه، كه هه‌رچی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌یه‌تی هی باوكمه، باوكیشم بۆمنی جێهێشتووه، پشتیشی به‌وه به‌ستووه كه ئه‌گه‌ر باوكی نیازی ئه‌وه‌ی هه‌با كه بۆ من نه‌بێت موڵك و ماڵه‌كه‌ی به‌ناوی خۆی نه‌ده‌كرد، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه باوكم بۆیه به‌ناوی خۆی كرد تاوه‌كو به‌میرات بۆ نه‌وه‌كانی بمێنێته‌وه، نه‌ك بۆ گۆڕان”.