هۆشیار عه‌بدوڵا:سه‌رچاوه‌ی دارایی گۆران ناڕونه‌و سه‌ركرده‌ باڵاكانیش له‌ ناوخۆیاندا كێشه‌یان هه‌یه‌

کێشە و ئاڵۆزیەکانی بزوتنەوەی گۆڕان زیاتر پەرەدەسەنێت و هەڵسوڕاوان و لایەنگرانی گۆڕانیش داوا دەکەن لە بەردەم مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەکە خۆپیشاندان ساز بکرێت و کۆتای بەکێشەکان بهێندرێت.
 
پەیج و سایتەکانی نزیک لە بزوتنەوەی گۆڕان هەڵمەتێکیان دەستپێکردووە بۆ لێپرسینەوە لە کێشەکانی بزوتنەوەکەیان بۆ ئەو مەبەستەش هەندێکیان بە ڕاستەوخۆ و هەندێکی تریان بە ناڕاستەوخۆ داوا لە دەنگدەر و هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەکە دەکەن لەبەردەم مەکۆی سەرەکی لە گردی زەرگەتە کۆبوونەوەی جەماوەری سازبکرێت و تەواوی کێشەکانی ناو بزوتنەوەکەیان بۆ دیاری بکەن.
 
له‌ میانی به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فیزیۆنیدا هۆشیار عەبدوڵا “پەرلەمانتاری گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی پێشووی عێراق و هەڵسوڕاوی بزوتنەوەکە، ده‌ستی خسته‌ سه‌ر هه‌ندێك كێشه‌ی ناوبزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و گووتی: ئەم کێشانە ئەگەر بێت و ئاوا بەردەوام بێت ئەوا داهاتووی بزوتنەوەکە زیاتر بەرەو خراپ بوون دەڕوات و پێدەچێت لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا بە خراپتر لە هەڵبژاردنی ١٢ـی ٥ـی ٢٠١٨، باجی هەڵەو کێشە ناوخۆییەکانی بدات.
 
پەرلەمانتارەکەی گۆڕان دەشڵێت، لەناو گۆڕاندا یەکێک لە گرفتە سەرەکیان بوونی کێشەیە لەنێوان سەرکردە باڵاکانی بزوتنەوەکەو هاوکات نەدۆزینەوەی میکانیزمێک بۆ کۆکردنەوەیان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان، باس لەوەش دەکات ناڕوونی سەرچاوەی دارایی بزوتنەوەکە یەکێکی ترە لەو گرفتانەی ئێستا بزوتنەوەی گۆڕان بەدەستیەوە دەناڵێنێت.
Back to top button