په‌رله‌مانی كوردستان یاسای پارێزه‌رایه‌تی سندووقی خانه‌نشینیی پارێزه‌رایه‌تی په‌سند كرد
سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ٢ی ته‌مموزی ٢٠١٨ د. جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان دانیشتنی ژماره ٣ى ئاساییی خولی به‌هاره، ساڵی پێنجه‌م له خولی چواره‌مى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجام دا‌و به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنه‌كه‌ى خوێنده‌وه كه له چوار خاڵ پێك هاتبووئهوانیش :
خاڵی یه‌كه‌م بریتی بوو له‌به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر گفتوگۆكردنی پڕۆژه‌ی پڕۆژه‌یاسای هه‌مواری سێیه‌می یاسای پارێزه‌رایه‌تی ژماره ١٧ی ساڵی ١٩٩٩ی هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان، به پێی مادده‌كانی ٧٢، ٧٤ و ٧٥ی پەیڕەوی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، ژماره 1ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو،له لایه‌ن لیژنه‌ی كاروبارى یاسایی و ناوخۆ كرا خوێندنه‌وه بۆ مادده و بڕگه‌كانى پڕۆژه‌ی پڕۆژه‌یاسای هه‌مواری سێیه‌می یاسای پارێزه‌رایه‌تی،دواتر له لایه‌ن په‌رله‌مانتارانه‌وه گفتوگۆ له‌سه‌ر بڕگه و مادده‌كانی پرۆژه‌كه كرا و ١٣ مادده له پڕۆژه‌یاساكه ده‌نگی له‌سه‌ر درا و په‌سند كران.
خاڵی دووه‌میش بریتی بوو له گفتوگۆكردنی پڕۆژه‌یاسای گفتوگۆكردنی پڕۆژه‌ی پڕۆژه‌یاسای هه‌مواری چواره‌می یاسای سندووقی خانه‌نشینیی پارێزه‌رایه‌تی، ژماره ١٨ی ساڵی ١٩٩٩ی هه‌مواركراو له هه‌رێمی كوردستان، به پێی مادده‌كانی ٧٢، ٧٤ و ٧٥ی پەیڕەوی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره ١ی ساڵی ١٩٩٢ی هه‌مواركراو،به‌رنامه‌ی كار خرایه ڕوو كه تایبه‌ت بوو به گفتوگۆكردنی پڕۆژه‌ی پڕۆژه‌یاسای هه‌مواری چواره‌می یاسای سندووقی خانه‌نشینیی پارێزه‌رایه‌تی،له لایه‌ن په‌رله‌مانتارانه‌وه گفتوگۆ له‌سه‌ر بڕگه و مادده‌كانی پڕۆژه‌كه كرا كه له ١٤ مادده پێك هاتبوو، كه تایبه‌ت بوون به ڕێكخستنه‌وه‌ی چۆنیه‌تیی پێدانی مافی خانه‌نشینیی به پارێزه‌ران و دوای جێكردنه‌وه‌ی تێبینیی په‌رله‌مانتاران به كۆی ده‌نگی په‌رله‌مانتاران په‌سه‌ند كران .
خاڵی سێیه‌میش بریتی بوو له خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ هه‌ردوو پڕۆژه‌یاسای پارێزگاری له تۆڕه‌كانی ئاو و ئاوه‌ڕۆ له‌گه‌ڵ پڕۆژه‌یاسای پێشوازیكردن به پێی پرۆتۆكۆڵوله لایه‌ن لیژنه‌ی یاساییه‌وه خوێندنه‌وه‌یان بۆ كرا و سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانیش ئاراسته‌ی لیژنه‌ی یاسایی و په‌رله‌مانتاران و لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كانی كردن بۆ ئه‌نجامدانی ڕێكاره یاساییه‌كان.
خاڵی چواره‌م و كۆتاییش تایبه‌ت بوو به گفتوگۆكردنی پڕۆژه‌ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، كه له لایه‌ن لیژنه‌ی كاتى بۆ پێداچوونه‌وه‌ى په‌یڕه‌وی ناوخۆ ئاماده كراوه.
له كۆتایی دانیشتی ئه‌مڕۆی ژماره ٣ی خولی به‌هاره جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان ڕایگه‌یاند: “سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ست پێ ده‌كه‌نه‌وه و بڕیاریشه كۆمیسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانیش بانگهێشتی په‌رله‌مان بكرێن بۆ تاوتوێكردنی چه‌ند بابه‌تێك كه په‌رله‌مانتاران تێبینی و پرسیاریان لهبارهیانەوه هه‌یه.