ڕۆژنامه‌یه‌كی به‌ریتانی, فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی به‌ریتانیا حه‌شدی شه‌عبیان بۆردوومانكرد

 

دوای ئه‌وه‌ی هه‌فاته‌ی رابردوو چه‌ند فرۆكه‌یه‌كی نه‌ناسراو حه‌شدی شه‌عبیان له‌ نێوان سنوره‌كانی عێراق و سوریا بۆردوومانكرد,ڕۆژنامه‌ی (تایمز)ی به‌ریتانی، له‌ ڕاپۆرتێكیدا ئاشكرای كرد، فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هێزی ئاسمانی شاهانه‌ی به‌ریتانیا، ئه‌و هێزانه‌ی بۆردوومان كرد كه‌ پشتیوانیی له‌ڕژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د ده‌كه‌ن.

ڕۆژنامه‌ به‌ریتانییه‌كه‌ له‌ ڕاپۆرته‌كه‌یدا، ئاماژه‌ی داوه‌ به‌وه‌ی، كه‌ مانگی ڕابردوو، هێزی ئاسمانی به‌ریتانیا، له‌نزیك بنكه‌یه‌كی مه‌شقكردنی به‌ریتانی له‌ ناوچه‌یه‌كی بیابانی باشووری سووریا، هێزێكی پشتیوانیی له‌ ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د، بۆردوومان كرد.

وه‌زاره‌تی به‌رگریی به‌ریتانیا، له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاشكرای كرد، كه‌ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌داعش، له‌ باشووری سووریا، هێزێكی له‌ 21ی حوزه‌یران بۆردوومان كردووه‌، كه‌ به‌هێزی دوژمن دانرا، ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌، كه‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌یان پێیوانییه‌، ئه‌و هێزه‌ سه‌ر به‌ داعش بووبێت.

له‌ ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌ ئه‌وه‌ش هاتووه‌، كه‌: “هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌ شوێنی شه‌ڕه‌كه‌ كشانه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ناكۆكیی زیاتر دروشت نه‌بێت، به‌ڵام ته‌قه‌كردن له‌ هێزه‌كان به‌رده‌وام بووه‌، بۆیه‌ فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كان وه‌ك ڕێكارێكی به‌رگریی، شوێنی سه‌رچاوه‌ی ته‌قه‌كانی بۆردوومان كرد”.

له‌ماوه‌ی ڕابردوو، هێزێكی سه‌ر به‌ میلیشیای حه‌شدی شه‌عبی عێراقی له‌ناو خاكی سووریا له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانه‌وه‌ بۆردوومان كرا و، وه‌ك میدیاكانیان ڕای گه‌یاند، زیاتر له‌ 20 چه‌كداریان كوژرا.

Back to top button