راپرسیه‌ك داهاتووی سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئاشكراده‌كات

خواكوڕك

رۆژی 8ی تشرینی دووه‌می ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی له‌ ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، و راپرسیه‌كی دوو ده‌زگای گه‌وره‌ی ئه‌و وڵاته‌، پێشبینی سه‌ركه‌وتنی هیلاری ده‌كات.

كەناڵی NBC News و رۆژنامەی Wall Street Journal راپرسیه‌كی هاوبه‌شیان ئه‌نجامداوه‌، له‌ راپرسیه‌كه‌دا كلینتۆن 46%ی پشتیوانیی دەنگدەران و ترامپ 37%ی ئەو پشتیوانییەی بەدەستهێناوە. لە هەمان راپرسیدا، گاری جۆنسۆن كاندیدی پارتی ئازادیخوازان 8% و جیل ستین كاندیدی پارتی سەوز 2%ی بەدەستهێناوە.

پرۆپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مجاره‌ی ئه‌مریكا بابه‌تی كه‌سی و ئابڕۆیی تێكه‌وت و هه‌فته‌ی رابردووش گرتیه‌كی ڤیدیۆیی ترامپ بڵاوكرایه‌و كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی نه‌شیاو باسی له‌ ئافره‌ت ده‌كرد، و ئه‌مه‌ش بووه‌ هۆكاری ئه‌وه‌ی ترامپ داوای لێبوردن له‌ خه‌ڵكی ئه‌مریكا بكات.

Back to top button