ئه‌ردۆگان, لاساییی ئه‌تاتورك ده‌كاته‌وه‌, هه‌ڵمه‌تی قه‌ده‌غه‌كردنی زمانی عه‌ره‌بی ده‌ستپێكرد

 

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی شاره‌زایانی كارووباری سیاسی و ئیداری توركیا باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌ردۆگان, لاسایی ئه‌تاتورك ده‌كاته‌وه‌ له‌ ئیداره‌دانی وڵات, له‌ دواهه‌مین هه‌وڵیشی بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی زمانی عه‌ره‌بی له‌ سه‌ر تابلركانی بازار له‌نێو ئه‌سته‌مبۆر راگه‌یاند.

بەپێی هەواڵی میدیا تورکییەکان، شارەوانیی ئیسینتیۆرت لە ئیستەنبوڵ هەڵمەتێکی بۆ لێکردنەوەی ئەو تابلۆیانە دەست پێ کرد، کە زۆرتر بە زمانی عەرەبی نووسراون.

بەپێی یاسای شارەوانییەکانی تورکیا، نابێ هیچ تابلۆیەکی بازرگانی لە %75 کەمتری بە زمانی تورکی نووسرابێ، رێگای هەڵواسینی پێ نادرێت.

سەرچاوە تورکییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە چەندین هاووڵاتیی ئەو شارە سکاڵایان دژی زمانی عەرەبی لەسەر تابلۆکان و ”پیسیی خواردنگە سوورییەکان“ لە شارەوانی تۆمار کردووە و ئەوانیش دەستیان بە هەڵمەتێکی پشکنینی ناو خواردنگەکان کردووە و تابلۆ عەرەبییەکانیشیان لێ کردووەتەوە.

Back to top button