رۆژی پێنج شه‌ممه مووچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دابه‌ش ده‌كرێت
به‌گوێره‌ی زانیاریه میدیایه‌كان، رۆژی پێنج شه‌ممه، ده‌ستده‌كرێت به‌دابه‌شكردنی مووچه مانگی چوار دابه‌شده‌كرێت، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ش یه‌كه‌م وه‌زاره‌ت ده‌بێت كه مووچه وه‌رده‌گیرێت، سه‌رچاوه‌یه‌كیش ده‌لێت رۆژی چوارشه‌ممه، خشته‌ی مووچه بڵاو ده‌كرێته‌وه”.
سه‌رچاوه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی رایانگه‌یاندووه، رۆژی چوارشه‌ممه، 4ی 7ی 2018 خشته‌یه‌كی مووچه، راده‌گه‌ێندرێت و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه یه‌كه‌م وه‌زاره‌ت ده‌بێت مووچه‌كانیان دابه‌ش ده‌كرێت، دوای وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌ست ده‌كرێت به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كانی تر له‌هه‌رێمی كوردستان”.
پێشتر خواكوڕك ئاشكرای كردبوو كه وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری له دوو رۆژی داهاتوو دا خشته‌یه‌كی مووچه بڵاو ده‌كاته‌وه، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، یه‌كه‌م وه‌زاره‌ت ده‌بێت”.
دوای ئەوەی حکومەتی عێراق بڕیاری دا مانگانە بڕی 317 ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بنێرێت، سەرەتای مانگی دووی ئەمساڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان سیستەمێکی نوێی بۆ دابەشکردنی مووچە راگەیاند و، بڕی پاشەکەوتی کەمکردەوە، پاشان دەستی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی یەکی ئەمساڵ کرد.