یه‌كێتی هۆشداری ده‌دات و ژماردنی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست له‌كه‌ركووك ده‌ستی پێكرد
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، ئه‌مرۆ رێگه‌دراوه به نوێنه‌ری قه‌واره سیاسیه‌كانی كه‌ركووك بچن بۆ نێو هۆڵی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان كه وابریاره به‌ده‌ست به‌شێكی زۆری ده‌نگه‌كان هه‌ژمار بكرێن، یه‌كێتیش ناره‌زایه‌تی ده‌ربریوه و هه‌ره‌شه‌ی كردووه”.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به‌خواكوڕكی راگه‌یاند، ئه‌مرۆ یه‌كه‌م سندووق ههڵبچڕاوه بۆ به‌ده‌ست هه‌ژمار كردنی ده‌نگه‌كان، به ئاماده بوونی ته‌واوی قه‌واره سیاسیه‌كان و ده‌سته‌ی دادوه‌ران كه سه‌ر په‌رشتی كاره‌كانی كۆمسیۆن ده‌كه‌ن ئاماده‌ن، له هۆڵه‌كه‌دا”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی سه‌رچاوه‌كه‌ی خواكوڕك ده‌سته‌ی دادوه‌ری كه سه‌رپه‌رشتی به‌ده‌ست هه‌ژماری ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنی 12ی 5ی 2018 ده‌كه‌ن، هه‌ر پارتێكی سیاسی دوو نوێنه‌ری هه‌یه و له‌سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان له پارێزگای كه‌ركووك، 350 سكاڵا تۆماركراوه‌و بریاره له‌كۆی زیاتر له دوو هه‌زار سندووقی، دەنگی زیاتر لە 500 سندووق بە دەست بژمێردێنەوە”.
هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته حاكم قادر حەمەجان، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند”ژماردنەوەی دەنگەكانی ئەو سندووقانەی سكاڵایان لەسەرە، لە رووی یاساییەوە ئاساییە، بەڵام ھەژماركردنەوەی دەنگەكان بەشێوەیەكی گشتی كارێكی نادروستە، چونكە ھەڵبژاردن لە ھەموو عێراق بە یەك یاسا ئەنجامدراوە، لە رووی یاسایی و سیاسییەوە یەك پڕۆسەیە. لەبەر ئەوە ناكرێت تەنھا لە شاری كەركووك ژماردنەوە بۆ ھەموو دەنگەكان بكرێتەوە، زۆر بەڕاشكاوی دەڵێین، یەكێتی نیشتمانی كوردستان ئەوە قبووڵ ناكات، ئەگەر دەنگەكان ھەژمار دەكرێنەوە با ھی ھەموو عێراق ھەژمار بكرێنەوە، چونكە ھەمووی بە یەك یاسا كراوە”.
شایانی باسه عەرەب و تورکمانەکان و شەش لایەنی ناڕازی کوردیش جگە لەیەکێتی لەگەڵ ژماردنەوەی تەواوی دەنگی ناو سندووقەکانن نەك بەشێك لە دەنگەکان، بەڵام بەپێی بڕیارەکەی کۆمسیۆن تەنها ئەو سندووقانە دەنگەکانیان جیادەکرێنەوە بەدەست کە سکاڵایان لەسەرە.