داعش سه‌ركرده‌یه‌كی حشدی شه‌عبی له‌كه‌ركووك كوشت
میدیا عێراقیه‌كانی نزیك له حشدی شه‌عبی ئاشكرایان كردووه، كه فه‌رمانده عه‌لی خه‌لیفه كه ناسراوه به ئه‌بو زه‌هرا عه‌بادی، جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی دیجله له حشدی شه‌عبی له‌لایان رێكخراوی تیرۆرستی داعش كوژراوه، ده‌نگۆی كوشتنه‌كه‌ش پشت‌راست ده‌كه‌مه‌وه”.
پاش خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر له‌لایان ( بنه‌ماڵه‌ی ” تاڵه‌بانی و جه‌نگی و ئیبراهیم ئه‌حمه‌د)ه‌وه، كه كه‌ركووكیان فرۆشت به میلیشیا عێراقیه‌كان، به‌هه‌وڵی رێگری كردن له راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كوردستان، دۆخی كه‌ركووك رۆژ دوای رۆژ له ژێر هه‌ره‌شه دایه، داعش له‌ناوچه‌كه‌دا له په‌ره‌سه‌ندن دایه”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاری میدیا عێراقیه‌كان ئه‌بو زه‌هرا عه‌بادی فه‌رمانده‌ی لیوای 22ی میلیشیاكانی حشدی شه‌عبیه، له رێگای كه‌ركووك خورماتوو، كوژراوه، ئه‌مرۆش ته‌رمه‌كه‌ی به‌خاك سپێردراوه،