پارتی كۆتایمان بەپیلانێكی مەترسیدار هێنا
خواكوڕك
ساڵێك بەسەر دەركردنی سەرۆكی پەرەلەمانی و وەزیرەكانی گۆڕان لە حكومەت و پەرلەمان تێپەر دەبێت و پارتی یادی ئەو رۆژە دەكاتە و سەرۆكی فراكسیۆنی پارتیش لە پەرلەمانی كوردستان دەلێت ساڵێك بەر لە ئێستا كۆتایمان هێنا بە پیلانێكی مەترسیدار كە تێیدا گۆڕان بە پشتیوانیی پاشماوەکانی ئەنساڕولئیسلام و گرووپێکی یەکێتی هەوڵی تێکدەرانەیان دەدا”
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتیی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان، ئاماژە بە هۆکاری ناردنەوەی یوسف محەمەد بۆ سلێمانی دەکات.
لە نووسینێكی دا كە لە تۆری كۆمەلایەتی بڵاوی كردۆتەوە سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی كوردستان ئومێد خۆشناو دەلێت ئەمرۆ ساڵێك بەسەر 12ی 10ی 2015 تێپەر دەبێتو كە لەبازگەی شێراوە رێگە نەدرا د یوسف محمەد بێتە هەولێری پایتەختەوە، ئەو رووداوە كارێك یان كردارێك عەفەوی نەبوو بەڵكو بەرئەنجامی پەرچە كردار چەند كارێكی رێگریەك بوو لە پلان و پیلانێكی گۆڕان.
ئومێد خۆشناو كە لە رۆژی 12ی 10ی 2016 دا ئەم نووسینەی لە تۆری كۆمەڵایەتی فیس بووك نووسیەوە، دەلێت کە قۆناغی یەکەم، لەباربردنی یەکڕیزیی نیشتمانی و تێکدانی تەوافوقی لایەنەکان بووە. قۆناغی دووەمیش “دروستکردنی فەوزا” لەنێو دامەزراوە شەرعییەکانی کوردستان بووە. بەڵام قۆناغی سێیەم، “دروستکردنی بەرەیەکی دیکەی شەڕە لە پشت سەنگەرەکانی پێشمەرگە”، قۆناغی چوارەمیش بەکارهێنانی جەماوەر و هەڵکوتانە سەر بارەگاکانی پارتی و “سوتاندنی بارەگاکان و شەهیدکردنی کادیرانی پارتییە لە دەڤەرێک کە پارتی تێیدا بەڕێوەبەری قوتابخانەیەکیشی بەدەستەوە نییە”.
هەروەها سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دەپرسێت“ئایا گۆڕان لەو کارەدا بە تەنیا بوو؟ نەخێر، پلانداڕێران و بەشێک لە سەرانی دەستڕۆیشتووی شەڕانگێزی گۆڕان، لەم کارەدا بە پشتیوانیی پاشماوەکانی ئەنساڕولئیسلام و گرووپێکی یەکێتی بە سەرپەرشتیی کچەکانی ئیبراهیم ئەحمەد و هاوکاریی ئەملا و ئەولا، ئەم کارەیان کردووە”.