یه‌كیتی كاربۆگهڕانهوهی به‌رهه‌م ساڵح ده‌كات و به‌ڵێنی پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراقی پێ ئه‌دات
هێشتا ده‌ره‌نجامه‌كانی كۆتایی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق یه‌كڵایی نه‌كراوه‌ته‌وه‌و به‌فه‌رمی له لایه‌ن دادگای فیدراڵی عێراقه‌وه دانی پێدا نه‌نراوه ،بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق به پێی یاسا‌و ده‌ستور پێویسته چه‌ند خاڵێك له‌به‌رچاو بگێرێت له‌وانه كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن ده‌ره‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ساغبكاتهوهو پاشانیش دادگای فیدراڵی عێراق ده‌ره‌نجامه‌كان پشتڕاست بكاته‌وه‌و دواترسهرۆككۆماری عێراق داوا له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی نوێی عێراق ده‌كات كه له‌ماوه‌ی 15ڕۆژدا كۆببێته‌وه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیش له‌یه‌كه‌م دانیشتنیه‌وه تاكو 30 ڕۆژ سه‌رۆككۆمارێكی نوێ هه‌ڵده‌بژێرێت و سه‌رۆككۆماری نوێ گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ له ماوه‌ی 15 ڕۆژدا راده‌سپێرێت .
به پێی زانیارییه‌كانی ” خواكوڕك ” بەرھەم ساڵح، داوای لە پارتی و یەکێتی کردووە پشتیوانیی بکەن لە وەرگرتنی پۆستی سەرکۆماری عێراق و بەڵینی داوە وەک کاندیدیکی کورد کە تەوافوقی لەسەر بکرێت، لەو پۆستەدا نوینەرایەتیی پارتی و یەکیتییش بکات.
هه‌ربه پێی زانیارییه‌كانی ” خواكوڕك ” یه‌كیتی له هه‌وڵدایه بەرھەم ساڵح ڕازی بکەن بە گەڕانەوهو له‌به‌رامبه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌یدا به‌ڵێنی پێدانی پۆۆستی سه‌رۆككۆماری عێراقیان پێداوه به‌مه‌رجێك كه به‌یه‌كجاری واز له قه‌واره نوێیه‌كه‌ی بهێنێت ،وازهینانی به‌رهه‌م ساڵح له قه‌واره‌كه‌ی ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه كه به تنها بیهێلێتهوهو زۆرینه‌ی سه‌ركرده‌كانی ناو قه‌واره‌كه‌ی له‌گه‌لیدا نابن بۆ گه‌رانه‌وه‌ی ناو یه‌كێتی و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه كه ( هاوپه‌یمانی دیموكراسی ) هه‌ڵبووه‌شێته‌وه و حیزبێكی تری نوێ پێكبهێنرێت .
له میانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق نێچیرڤان بارزانی جیگری سه‌رۆكی پارتی ڕاێگه‌یاند:” پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق جارێكی دیكه‌ش بۆ كورد ده‌بێت به‌ڵام مه‌رج نییه بدرێت به یه‌كێتی وبه‌ڵام بۆ كورد پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق گرنگتر‌و باشتره “.