گروپی خیانه‌تكاری 16ی ئۆكتۆبه‌ر سه‌رقاڵی كوده‌تایه بۆ دورخستنه‌وی فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان
له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی ئابوری و خه‌می گیرفاندا باڵی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر له له %52 ی خاكی كوردستان و له %75 داهاتی كوردستانیان به خاك و خه‌ڵكه‌وه ڕاده‌ستی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی كرد ،حەشدی شەعبی هێزێکی خۆسەپێن و میلیشیاییە، دوای دەستبەسەرداگرتنی چەندین ناوچە، پێشێلکاری بەرامبەر خەڵک دەکەن و بوونەتە هۆکاری ئەوەی چەندین خەڵک ئاوارەی هەرێمی کوردستان بن، کەچی نەگەڕێنەوە ژێر دەسەڵاتی ئەو هێزە میلیشیاییە ،له‌به‌رامبه‌ر خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 بالی ده‌ستڕۆیشتوی ناو یه‌كێتی وەک خەڵاتێک ، ڕۆژانە دەیان هەزار بەرمیل نەوت و سەدان هەزار دۆلاریان پێ دراوە .
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، لاهوور جەنگی بە یاوەری جەعفەرشیخ مسته‌فا فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی 70ی هیزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، کۆبوونەوەیەکی فراوانی لەگەڵ فەرماندە سەربازییە باڵاکانی یەکێتی ئەنجام داوە و ئەگەر هەیە بەشی زۆری ئەو فەرماندانە بن کە باڵی دەستڕۆیشتووی یەکێتی هەوڵ دەدات لە کۆسرەت ڕەسوڵ و باڵەکانی دیکەی حزبەکەیان دوور بخاتەوە.
به پێی زانیارییه‌كانی ” خواكوڕك” باڵی ده‌سترۆیشتوی ناو یه‌كێتی هه‌وڵه‌كانیان چڕ كردووته‌وه بۆ دورخستنه‌وه‌ی فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان و به‌نیازن فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی حزبه‌كه‌یان بگۆڕن .
دیار موفتی، ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی ناوەندیی یەکێتی کە ئێستا لە ناو قەوارەکەی بەرھەم ساڵح دایه، ڕایگەیاند:” یەکێتی لەدوای کۆچی دوایی سکرتێری گشتی، ڕووبەڕووی قەیرانی نەخوازراو بووەتەوە، لەنێو یەکێتیدا ھیچ تەکەتولاتێک ”لەسەر بنەمای فەلسەفە و بیروبۆچونی جیاواز نییە“، بەڵکوو ئەگەر باڵباڵێن ھەبێت، ”بێگومان لەم کاتەدا باڵباڵێنەکە لەسەر بەرژەوەندیی جیاوازە“.
دیار موفتی ده‌شڵێت:”ئەو باڵانەی کە بەرژەوەندیی تایبەت بە خۆیان ھەیە، ھەوڵی ئەوە دەدەن کە سەرکردە سەربازییەکانی یەکێتی بۆ لای خۆیاندا ڕابکێشن“.
دوای ئه‌و بارودۆخه نه‌خوازراوه‌ی گروپی خیانه‌تكاری 16ی ئۆكتۆبه‌ر له كه‌ركووك درووستیان كرد و بێ ئاگاداریی جێگری سكرتێری گشتی و مه‌كته‌بی سیاسی پارێزگاكه‌یان راده‌ستی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه عێراق و ئێرانییه‌كان كردوو و سه‌ره‌نجام بووه هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه بۆ ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، ئێستا گروپی خیانه‌تكاری 16ی ئۆكتۆبه‌ر سه‌رقاڵی كوده‌تایه‌كن له‌ناو یه‌كێتیدا و له رێگه‌ی به‌ستنی پلینۆم یان كۆنگره‌یه‌كه‌وه كه بڕیاره ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی ئه‌و حزبه بڕیاری له‌سه‌ر بدات، ده‌یانه‌وێت سه‌ركردایه‌تییه‌كی نوێ بۆ حزبه‌كه‌یان درووست بكه‌ن و به‌شێكی زۆری سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی ده‌ربكه‌ن.