وەزارەتی دارایی روونکردنەوەیەکی تایبەت بە مامۆستایان بڵاو کردەوە
ئەمڕۆ سێشەممە 3\7\2018، وەزارەتی دارایی و ئابووری، روونکردنەوەیەکی سەبارەت بە نەبوونی کاتی مووچەی مامۆستایان لە خشتەی مووچەدا بڵاو کردەوە، تێدا رای گەیاندووە، له‌سه‌ره‌تای راگه‌یاندنی سیسته‌می نوێی دابه‌شكردنی مووچه ئه‌وه راگه‌یاندرا كه بنه‌مایی ئه‌م سیسته‌مه له سه‌ر دوو بڕه پاره‌یه، ئه‌وانیش 378 ملیار دیناری داهاتی فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ 317 ملیار دیناره‌یه كه به‌غداد ده‌ینێرێت، بۆیه مانگانه مووچه له‌كاتی خۆی دابه‌ش ده‌كرێت به دوو لیست، له لیستی دووه‌م له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی بڕه پاره‌كه‌ی به‌غدا یه‌كه‌م وه‌زاره‌ت، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ده‌بێت.
وەزارەتی دارایی، ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە له ساڵی 2014 حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و په‌رله‌مانی كوردستان بڕیاریان دا له دابه‌شكردنی مووچه مانگانه یه‌كه‌م وه‌زاره‌ت له ریزبه‌ند وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بێت.
جەختی لەوەش کردووەتەوە، کە زۆرترین بڕی مووچه بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، ناوخۆ و په‌روه‌رده‌یه، بۆیە ناتوانرێت له‌یه‌ك لیست هه‌مووی پێكه‌وه بدرێت، چونكه هه‌ردوو بڕه پاره‌كه به‌یه‌كه‌وه ناگاته وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری