عەبادی : دووساڵە نەخۆشی تای خوێن بەربوون هەیە، مەترسیەکی گەورەیە
حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانى فیدڕاڵ كه ماوه‌ى ویلایه‌ته‌كه‌ى ته‌ووا بووه، له كۆنگره‌ى ڕۆژنامه‌وانى هه‌فتانه‌یدا، ڕای گه‌یاند: “ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ڕاپۆرته‌كانى تایبه‌ت به نه‌خۆشى تاى خوێن به‌ربوونى تاوتوێ كرد”.
جه‌ختی كرده‌وه، كه ئه‌مساڵ ژماره‌یه‌ك كه‌متر له چاو ساڵى پاردا له حاڵه‌تى تووش بوون به‌نه‌خۆشییه‌كه تۆمار كراوه.
لەم ماوەیەی دواییدا لە شارەکانی عێراق، نەخۆشیی تای خوێنبەربوون سەری هەڵداوە و چه‌ندین حاڵه‌ت تۆمار كراون و تائێستاش به‌فه‌رمى، گیان له‌ده‌ست دانى چه‌ند كه‌سێك ڕاگه‌یاندراوه.
(خوێنبەربوون) پەتایەكی ڤایرۆسیییە و مەترسیی گواستنەوەی لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی دیكە هەیە، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا چەند حاڵەتێكی مردن لە ناوەڕاست و خوارووی عێراق بەو هۆیەوە تۆمار كراون.
نیشانەكانی نەخۆشییەكە بوونی تایەكی زۆر و سوربوونەوە، لەگەڵ لاوازبوونی كێش و خوێنبەربوون لە ئەندامانی لەشی مرۆڤ، یاخود كۆبوونەوەی خوێنێكی زۆر لەژێر پێست.