عێراق، هاوکاری تورکیا دەبین لە ڕووبەڕووبونەوەی پەکەکە
عێراق له‌دژی په‌كه‌كه هاوكاری توركیا ده‌كات لەگەڵ ئەوەی پێشووتر وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاندبوو لە گفتوگۆدان لەگەڵ هەریەکە لەوڵاتی عێراق و ئێران بو دروستکردنی کۆدەنگی و هەماهەنگی بەدژداوەستانەوەی پەکەکە ئەمڕۆوهزارهتی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئاماده‌یی ته‌واوی به‌غدای بۆ هاوكاریكردنی توركیا له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی پارتی كرێكارانی كوردستان “په‌كه‌كه” راگه‌یاند.
ئه‌حمه‌د مه‌حجوب، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا دووپاتیكرده‌وه، “عێراق ئاماده‌یی ته‌واوی هه‌یه بۆ هاوكاریكردنی توركیا بۆ له‌ناوبردنی پارتی كرێكارانی كوردستان” و جه‌ختی كرده‌وه، “ئێمه‌ش په‌كه‌كه به رێكخراوێكی تیرۆریستی ده‌زانین”.
مه‌حجوب گوتیشی، “بوونی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه له ناوچه شاخاوییه‌كان “مه‌به‌ستی ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه” ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناوه‌ڕاستی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو، بۆیه له‌ناوبردنیان له‌و ناوچانه كارێكی ئه‌سته‌مه، و په‌كه‌كه نموونه‌ی زۆری هاوشێوه‌ی له جیهان هه‌یه، له‌وانه‌ش رێكخراوی تاڵیبان، ئه‌و جۆره رێكخراوانه له‌سه‌ر ئه‌وه راهاتوون خۆیان له‌ناو شاخه‌كان مه‌ڵاس بده‌ن، بۆیه ناتوانم گرێنتی ئه‌وه بده‌م كه ده‌توانین به‌ته‌واوه‌تی په‌كه‌كه له ناوچه سنوورییه‌كانی نێوان عێراق و توركیا له‌ناو ببه‌ین، به‌ڵام ئێمه ته‌واو ئاماده‌ین بۆ هه‌ر هاوكاریكردنێكی توركیا كه خۆی بیه‌وێت په‌كه‌كه له‌ناو ببات”.
ئه‌حمه‌د محجوب ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، “هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هه‌موو هاوكارییه‌ك پێشكه‌ش به توركیا ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌و جۆره هێزانه‌مان نییه كه رووبه‌ڕووی په‌كه‌كه ببنه‌وه”، به‌ڵام وه‌ك بهڵێنیدا “له‌گه‌ڵ توركیا گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه تا له‌ناوبردن گه‌مارۆ ده‌ده‌ین”.
له 11ی مارسی رابردووه‌وه، هێزه‌كانی توركیا به پاساوی بوونی بنكه و باره‌گاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان، نزیكه‌ی 30 كیلۆمه‌تر له ناوچه سنوورییهكانهوه هاتوونه‌ته ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان، به‌و هۆیه‌شه‌وه تائێستا چه‌ندین گوند و ئاوایی ئه‌و ناوچانه له‌ترسی بۆردومانی به‌رده‌وام و هێرشی ئاسمانی توركیا ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتووه