وتەبێژی حکومەتی عێراق: هەموو دەسەڵاتێکمان هەیە حکومەتی کاربەڕێکەرنین
لەگەڵ ئەوەی ماوەی یاسایی حکومەتی عێراق کۆتایی هاتووە، بەڵام وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق رەتیدەكاتەوە حكومەتی ئێستا كار راییكەر بێت و ئاشكرایدەكات كە سەرجەم دەسەڵاتەكانی پێشووی هەیە.
حەدیسی، بە ماڵپەڕی “غەد پرێس”ی وتوە: حكومەتی ئێستا كاربەڕێكەر نییە، حكومەتێكی تەواوەو سەرجەم دەسەڵاتەكانی پێشوی هەیە، كە دەستور بۆی دیاری كردووە.
وتیشی: تەنها لە دوو حاڵەتدا حكومەت كاربەڕێكەرە، ئەوانیش وەرگرتنی متمانە لێی، هەروەها كاتێك لەسەر داوای پەرلەمانتاران و سەرۆك وەزیران و سەرۆك كۆمار بەیەكەوە پەرلەمان هەڵدەوەشێتەوە، ئەو دوو ئەگەرەش روینەداوە، بۆیە حكومەتی ئێستا نابێتە كاربەڕێكەر.
وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیران، رونیشیكردەوە: حكومەت سەرجەم دەسەڵاتەكانی سەربازی و ئەمنی و بەرگری و سیاسی و ئابوری و دبلۆماسی و دەسەڵاتەكانی تری هەیە، تاكە شتێك كە حكومەت ناتوانێت بیكات، ناردنی پرۆژە یاسایە بۆ پەرلەمان، چونكە پەرلەمان بوونی نەماوە