گرووپێکی میلشیای حەشد کە ئەرکی دەرکردنی کوردە گەیشتە کەرکوک
دوای داگیرکردنی کەرکو لەلایە حەشدی شەعبیەوە بەهۆیی خیانەتی یەکێتی لە ۱٦ـی ئۆکتۆبەر جگە لەوەی شارەکە بەشێوەی عورفی سەربازی بەڕێوەدەچوو، کورد زۆرترین توندوو تیژی بەرامبەرکرا، لەئێستادا کورد ناچار دەکرێت شارەکە جێبهێلن بۆ ئەو مەبەستە هێزێکی زۆری میلیشیاکانی حەشد گەیشتنە کەرکووک کە ئەرکی وەدەر نانی کوردیان لە ئەستۆدایە، به‌رپرسێكى پارتى لە كەركووك ئاشكراى كرد به‌هۆى جیاكردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كانه‌وه، سوپاى عێراق ژماره‌یه‌كى زۆری چه‌كدارى حه‌شدى شه‌عبى ڕه‌وانه‌ى شارى كه‌ركووك كردووه. گوتیشى حه‌شد فشاره‌كانى بۆ هاووڵاتیانى كورد چڕتر كردووه‌ته‌وه تا ناچاریان بكات كه‌ركووك چۆڵ بكه‌ن.
عه‌دنان كه‌ركووكى گوته‌بێژى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تیى له كه‌ركووك – گه‌رمیان ڕایگه‌یاند ئه‌مڕۆ له كاتى ژماردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كاندا، ژماره‌یه‌كى زۆری چه‌كدارى حه‌شدى شه‌عبى ڕه‌وانه‌ى شارى كه‌ركووك كراون، به‌ڵام ئه‌و هێزه بۆ پاراستنى دۆخى ئه‌منى شاره‌كه نییه، به‌ڵكو ئامانجى سه‌ره‌كى ئه‌وه بووه له كاتى ژماردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كاندا گوشاره‌كانى خۆى چڕ بكاته‌وه.
گوتیشى حه‌شدى شه‌عبى كێشه‌ى زیاتری بۆ هاووڵاتیانى شارى كه‌ركووك دروست كردووه و هه‌وڵى ئه‌وه ده‌ده‌ن هاووڵاتیانى كوردى كه‌ركووك ناچار بكه‌ن، شاره‌كه‌ى خۆیان چۆڵ بكه‌ن.
ئاماژەشی بەوەدا كە ئێستە چه‌كداره‌كانى حه‌شد به‌ئاشكرا هه‌ڕەشه له ماڵه كورده‌كانى شارى كه‌ركووك ده‌كه‌ن، بۆیه به‌هۆى نه‌بوونى هێزى پێشمه‌رگه له‌ناو شارى كه‌ركووك، حه‌شد خۆى به‌سه‌ر هاووڵاتیانى كورد زاڵ كردووه.
عه‌دنان كه‌ركوكى ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا كە بارودۆخى ئه‌منیى شارى كه‌ركووك هیچ باش نییه و سوپاى عێراق به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانێ پارێزگارى له بارودۆخى شاره‌كه بكات، بۆیه هاووڵاتیان له ترس و دڵه‌ڕاوكێدا ده‌ژین و هیواخوازن جارێكى دیكه هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان بگه‌ڕێته‌وه ناو شارى كه‌ركووك.
لەوەتەی خیانەتەكەی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابردووی چەند كەسێكی نێو یەكێتی، بەتایبەتی لاهوور شێخ جەنگی و پاڤڵ تاڵەبانی و چەند بەرپرسێكی تری یەكێتی لە شارەكە، كه‌ركووك رادەستی حەشدی شەعبی و سوپای پاسدارانی ئێران كرا، لەو كاتەوە رەوشی شارەكە رۆژ بەرۆژ بەرەو خراپتر دەچێت و دۆخی ژیانی كورد لەو شارە ئاڵۆز بووە.